گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە بەناوبەری ئیبۆلا ناسراوە

چین هانا بۆ ژنە جەنەڕاڵێک دەبات تاوەکو شەڕی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات

2020.03.03 - 22:07
App store icon Play store icon Play store icon
چین هانا بۆ ژنە جەنەڕاڵێک دەبات تاوەکو شەڕی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- خانمێکى چینى کە بە "لەناوبەرى ئیبۆلا" دەناسرێت و پلەى جەنەڕاڵی هەیە لەناو سوپادا شەڕى دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەگرێتە دەست و ڕاسپێردراوە بۆ دەستپێکردنى هەوڵەکانى بۆ دۆزینەوەى چارەسەرى ڤایرۆسەکە. . ئەو خانمە جەنەڕاڵە کە تەمەنى 54 ساڵە ناوى جەنراڵ "شین وى"یە و هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرایە لە کیمیاى زیندەییدا، شەڕى دژى ڤایرۆسى کۆرۆناى لە شارى ووهان دەستپێکردوە، ئەو جەنراڵە دیارە خاوەنى چەندین نازناوە لەوانەش "ئەو خانمەى ئیبۆلاى لەناوبرد" هەروەها بە باشترین شارەزاى بوارى کیمیاى زیندەیى لە چین ناودەبرێت ئەو گەورە زانایەى بوارى پەتاو ڤایرۆسەکانە لەناو سوپاى چین، شین پێى وایە، پێویستە پێش ئەوەى پەتا لە دایک بێت شەڕ دژى هەڵگیرسێنرێت. بۆچوونە پێشوەختەکان شین وى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەکى تایبەت بە بوارى ئەکادیمى زانست لە چین دەڵێت: "کۆنتڕۆڵکردنى پەتاو خۆپاراستن لێى نابێت چاوەڕوان بیت تا دەردەکەوێت و لەناو خەڵکدا بڵاودەبێتەوە، ئەوەى پێویستمانە سیستمێکى بەهێزە کە دەرفەت بدات بە زانایان ژیانى خۆیان بۆ لێکۆڵێنەوە لە جۆرەکانى ڤایرۆس تەرخان بکەن، ئەگەر ئەو ڤایرۆسانە کۆتاییشیان هاتبێت یاخود نا". . بەپێى وتەکانى ئەو خانمە جەنراڵە، چونکە هەرکاتێک پەتایەک بڵاوبێتەوە ئەوە چین متمانە پێکراوترین تیمى دەبێت و ئەوەى ڕویدا لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دوبارە نابێتەوە. . ڕۆژنامەى "ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست" لە زارى سەرچاوە سەربازیەکانەوە بڵاویکردوەتەوە، جەنراڵ شین لەئێستا بەرەى شەڕى دژى کۆرۆنا لە پەیمانگاى ووهان بۆ ڤایرۆسەکان بەڕێوە دەبات، کە تاقیگەیەکە بەرزترین پلەکانى پاراستنى بایەلۆجى تێدایە، شین لە ناوەڕاستى مانگى یەکدا لەگەڵ تیمێکى گەورە زانایانى ناو سوپا چووەتە شارەکە. . ئەنجامە ئەرێنییەکان بەپێى زانیاریەکان لە ڕۆژەکانى سەرەتاى دەستبەکاربوونى شین و تیمەکەى دەستیان کردوە بە گەشەپێدانى "چارەسەرى پلازما" کە پێشتر وەک یەکێک لە ڕێگەکان بۆ چارەسەرکردنى نەخۆشیەکانى ڤایرۆس دانى پێدانراوە. . ئەو زانایە پێشتریش گەشەى بە "پرژەى لوت" داوە کە لەنێوان ساڵانى 2002 بۆ 2003 بەکاردەهێنرا بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ڤایرۆسى "سارس" و خۆپاراستن لێى، بەڵام خۆى دەڵێت، "پرژەى لوت" ئەنجامێکى باشى هەبوو بۆ کۆنترۆڵکردنى ڤایرۆس، بەڵام ئاستەنگە تەکنیکیەکان رێگربوون لەبەردەم ئەوەى لەسەر ئاستێکى فراوان دروست بکرێت، لاى خۆشیانەوە سەرچاوە سەربازیەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە تێچوى ئەو چارەسەرە زۆرە هەروەها کاریگەریە نەرێنییەکانی هۆکارى سەرەکى بوون لەوەى کە بەشێوەیەکى فراوان بڵاونەکرێتەوە بۆ ڕێگەگرتن لە توشبونى تیمە پزیشکیەکان بە ڤایرۆس، بۆیە باشترین کار ئەوەیە پەرە بە چارەسەرێک بدرێت کە هەموان بتوانن بەکارى بهێنن. . شین ڕۆڵێکى گەورەى هەبوو لە ڕوبەڕوبونەوەى ڤایرۆسى سارس پێش 17 ساڵ و هاوکاریەکى زۆرى لێقەوماوانى بومەلەرزەکەى ناوچەى "یشوان" لەساڵى 2008 و هەروەها بە  لەناوبەرى ئیپۆلا لەساڵى 2014 بۆ 2016 دادەنرێت. . بەتواناترینە بۆ ڕوبەڕوبونەوەى کۆرۆنا سەرچاوە سەربازیەکانى چین دەڵێن، جەنراڵ شین بەتواناترین کەسە کە بتوانێت شەڕى دژى کۆرۆنا بەڕێوە ببات، ئەوەش بەهۆى ئەو شارەزاییە فراوانەى لە پەتاکاندا هەیەتى، هەروەها لەهەردوو زاناى دیارى بوارى پەتا "شۆنگ نانشان" کە تەمەنى 84 ساڵەو "لى لى گوان" کە تەمەنى 72 ساڵە زۆر گەنجترە، بۆیە تواناى ئەوەى هەیە ڕێکخستن لەنێوان تیمە پزیشکى و سەربازیەکاندا بکات کە نێردراون بۆ ووهان. . پلە سەربازیەکەى لە سەرۆکەوەیە ئەو خانمە بەتوانایە لەساڵى 1998 توانیویەتى بڕوانامەى دکتۆرا لە ئەکادیمیاى زانستى پزیشکى سەربازى لە چین بەدەستبهێنێت، دەستبەجێش لە دەستەى وانەبێژى ئەکادیمیاکە دانراوە. . شین جین بینگ، سەرۆکى چین لەساڵى 2015 پلەى جەنراڵى دا بەم خانمە زانایە، ئەوەش بەهۆى هەوڵە بەردەوامەکانى بۆ بەرەنگاربونەوەى پەتا، پێشبینى ئەوەى کردبوو کە لەچەند ڕۆژى داهاتودا توشبوانى ڤایرۆسەکە کەمدەکات، بەڵام هۆشداریشى داوە لەوەى کە دواى ئەوە خراپتر دەبێت. . ئەو خانمە پێشتریش سەرکردایەتى بەرنامەى خۆپاراستنى لە مەترسیە بایەلۆچیەکان لە چین و بەرەنگاربونەوەى گرتوەتە ئەستۆ، هەروەها ئەندامى جێبەجێکارى رابیتەى ژنانى چینە.