گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکران.. پێنج ملیۆن دۆلاریش تەرخان کرا

2020.03.03 - 20:20
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکران.. پێنج ملیۆن دۆلاریش تەرخان کرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی نوێی نەخۆشی کۆرۆنای لە عێراق ڕاگەیاند کە لە پارێزگاکانی بەغدا، واست، نەجەف و کەربەلا بوون. . ئەمڕۆ سێشەممە، 3ی ئازاری 2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، تاقیگەکانی وەزارەتی تەندروستی پێنج حاڵەتی نوێی کۆرۆنایان تۆمارکردووە کە دووانیان لە واست، یەکێک لە بەغدا، یەکێک لە نەجەف و یەکێکیش لە کەربەلا بوون. . دەشڵێت، "لەئێستادا توشبووان خراونەتە نەخۆشخانەى تایبەت و لەژێر چاودێری تەندروستیدان." . بەم شێوەیە، ژمارەى گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق دەگاتە 30 حاڵەت کە پێنجیان لە سلێمانی تۆمارکراون.