گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانی دڵنیایی دەدات لەبارەى کۆرۆناوە

2020.03.03 - 20:02
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێکخراوى تەندروستى جیهانی دڵنیایی دەدات لەبارەى کۆرۆناوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانی ئاشکرای کرد، مەترسى ئەوە نەماوە ڤایرۆسى کۆرۆنا ببێتە پەتایەکى کوشندەى جیهانی و لە ئێستاشدا سەرقاڵى دروستكردنى چەندین پێکوتەن دژى ڤایرۆسەکە. . لەو باریەوە ئەدهانۆم گیبریسوس، سەرۆکى ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى بڵاویکردەوە، لەئێستادا سەرقاڵى دروستکردنى چەند پێکوتەیەکن بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، هەروەها ڕێژەى مردن بە ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ COVID-19 لەوانە زیاترە کە ساڵانە بە ئەنفلۆنزاى ئاسایى دەمرن. . ئاماژەى بەوەشدا، مەترسى ئەوە نەماوە کە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە ببێتە پەتایەکى کوشندەى جیهانی، ئەوەشى نەشاردەوە کە ڕێکخراوەکەیان کێشەى کەمى پێداویستى پزیشکییان هەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا. . ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ کە لە شارى ووهانى چینەوە بڵاوبویەوە زیاتر لە 60 وڵاتى جیهانى گرتوەتەوەو پێشتریش ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى مەترسى خۆى پیشاندابوو کە وەک پەتا کوشندەکانى "کۆلێرا، ئەنفلۆنزاى ئیسپانى و سیل" و جۆرەکانى تر کە پێشتر ڕویانداوە ببێتە پەتایەکى جیهانى. . بەپێى دواین ئامار تائێستا 92 هەزار و 321 کەس لەسەرتاسەرى جیهاندا توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و سێ هەزار و 137 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، چەندین وڵاتیش وەک "چین، ئەمریکا، بەریتانیا و ئوسترالیا" و چەندین وڵات و رێکخراوى تریش سەرقاڵى دروستکردنى چارەسەرن بۆ ڤایرۆسەکە، بەڵام نزیکترینیان چەند مانگێکى دەوێت تا بۆ مرۆڤ بەکاربهێنرێت.