کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەرێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى دهۆک ئەنجامى پشکنینى پێنج حاڵەتى گومانلێکراوى کۆرۆناى ڕاگەیاند، لەناو 201 کەسدا کە پشکنینیان بۆ کراوە. . نزار عیسمەت بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى دهۆک لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "تا ئێستا 201 هاوڵاتى پشکنینیان بۆ کراوە و دەرکەوتووە هەڵگرى ڤایرۆسەکە نین، لەو کەسانە تەنها گومان لە پێنج کەسیان هەبووە و ئەوانیش دەرکەوتووە کە توشبوو نین". . وتیشى "تا ئێستا 63 کەس لە دهۆک کەرەنتین کراون کە لە ئێران و وڵاتانى دیکەوە گەڕاونەتەوە، لە ئێستادا هیچ حاڵەتێکى گومانلێکراو نییە". . نزار عیسمەت باسى لەوەشکرد، نەخۆشخانەى تایبەت بە کۆرۆنا کە پەنجا قەرەوێڵەیە تایبەت کراوە بە چارەسەرى توشبووانى ڤایرۆسەکە، بەڵام هێشتا هیچ حاڵەتێکى توشبوون تۆمارنەکراوە. . لە هەرێمى کوردستان تا ئێستا پێنج حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون، کە سەرجەمیان لەسنورى پارێزگاى سلێمانین.