گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایان هۆشدارى لە مەترسییەکى پێشبینینەکراوى کۆرۆنا دەدەن

2020.03.03 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
زانایان هۆشدارى لە مەترسییەکى پێشبینینەکراوى کۆرۆنا دەدەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس كورد-   لەگەڵ بەرزبوونەوەى ئاستى مەترسییەکان لەبارەى بڵاوبوونەوەى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆنا، زانایان هۆشداری دەدەن کە ڤایرۆسەکە ڕەنگە بەشێوەى هەمیشەیی یان وەرزى بمێنێتەوە، واتە بەشێوەى کۆتایی لەناوناچێت. . تا ئەمڕۆ (سێشەممە)، ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گەیشتووەتە زیاتر لە 80 هەزار کەس، کە زۆربەیان لەناو چیندان، هەروەها نزیکەى سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. . لەگەڵ مانەوەى ترس لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەشێوەیەکى کۆنتڕۆڵنەکراو لە وڵاتانى دیکە بەتایبەتى کۆریاى باشور و ئیتاڵیا و ئێران، بیروڕاکان بەشێوەیەکە کە لەماوەى مانگێک یان چەند هەفتەیەکدا کۆتایی دێت. . بەڵام شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەى ڤایرۆسەکە لەناوناچێت، بەڵکو دەگۆڕێت بۆ نەخۆشییەکى بەردەوام، وەکو ئەنفلۆنزا. . ئەو نەخۆشییە ساڵانە لەهەموو وەرزێکى زستاندا ژمارەیەکى زۆرى خەڵک توشى دەبن، ناتوانرێت بەتەواوى بەرەنگارى بیتەوە، هەندێکجار سیستەمى بەرگرى لەش شکستدەهێنێت لە وەستاندنى، لەبەرئەوەى ئەو ڤایرۆسانەى هۆکارن شێوە و تایبەتمەندیان دەگۆڕن. . زانایان پێیانوایە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر هەمان ڕێگە بێت و ببێت بە نەخۆشییەکى وەرزى. . پرۆفیسۆر جون ئوکسفۆرد لە زانکۆى مەلیکە مارى لە لەندەن بە رۆژنامەى تەلەگرافى بەریتانى ڕاگەیاند "ئەگەر ئەوە لەبەرچاوبگرین کە ڤایرۆسەکانى دیکە لەهەمان خێزانى کۆرۆنان، کە لە پەنجا ساڵى دوایدا زانراون، ئەوە دەردەکەوێت کە وەرزییە، بۆ دڵنیابوونەوەش دەبێت چاوەڕوان بین، بەڵام پێموایە هەر ئەو کارە دەکات". . لاى خۆیەوە، د.ئەمین ئەدالجا شارەزاى پزیشکى لە زانکۆى جۆن هوبکینزى ئەمریکى لە شارى بالتیمور بە ماڵپه‌ری بزنس ئینسایدەرى ئەمریکى وتووە "ڤایرۆسى کۆرۆنا هەندێک کات دەمێنێتەوە، نەخۆشییەکى بەردەوام و کۆتایی نایەت تا چارەسەرى بۆ نەدۆزرێتەوە". . ئاماژەى بەوەشکرد، کۆرۆنا گەیشتووەتە قۆناغێک کە ناسراوە بە "خۆپاراستنى خود"، واتە لە توانایدایە بگوازرێتەوە بۆ کەسێک بەبێ بوونى پەیوەندى بەسەرچاوەى سەرەکیی بڵاوبوونەوەیەوە. .