گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکى توشبوون و چاکبوونەوەى نەخۆشێکى کۆرۆنا لە چوار ڕۆژدا

2020.03.03 - 08:51
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکى توشبوون و چاکبوونەوەى نەخۆشێکى کۆرۆنا لە چوار ڕۆژدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-   چوار ڕۆژ لەمەوبەر کیم سۆنگ هوان هەستى بەماندوبوون و لەرزێکى زۆر کرد و پێیوابووە کە ئەنفلۆنزایەکى ئاساییە، بەڵام دواى پشکنین دەرکەوت کە توشى کۆرۆنا بووە. . کیم سۆنگى 47 ساڵان کە هاوڵاتییەکى کۆریاى باشورە بە ڕۆژنامەى (واشنتۆن پۆست)ى وتوە، سەرەتا کە توشى نەخۆشیەکە بوە وایزانیوە تەنها هیلاکى و ماندوبونێکە و سەرما چوەتە گیانیەوە و کۆتایى دێت، بەهیچ شێوەیەک بیرى لەوە نەکردوەتەوە کە توشبوى کۆرۆنا بێت چونکە سەردانى چینى نەکردوە. . بەهۆى بەرزبوونەوەى ئاستى تایەکەوە، کیم چوەتە نەخۆشخانە و پشکنینى بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە توشبوى ڤایرۆسەکەیە و خراوەتە جیاکەرەوەى تەندروستیەوە لە ناوچەى یۆنگشۆن لە باشورى خۆرئاواى سیۆلى پایتەخت. . کیم چەند رۆژێک بە تەنها و جیاکراوە و لە ئازاردا ژیاوە و تەنها خۆى بووە لەیەک ژوردا و تەنها گوێى لە دەنگى ئامێرى ئۆکسجینى دەستکرد بووە، لەگەڵ تەلەفزیۆنێکدا کە بەردەوام هەواڵى کۆرۆناى گواستوەتەوە. . کیم دەڵێت زۆر ترساوە لەوەى ڤایرۆسەکە بگوازێتەوە بۆ ژن و کچەکەى چونکە سەرەتاى توشبونى نەچوەتە نەخۆشخانە بەڵام خۆشحاڵانە دواتر زانرا کە نەگوازراوەتەوە بۆیان. . سەبارەت بە ئازارى نەخۆشیەکە دەڵێت، سەرئێشەیەکى توندى هەبوە هەروەها تایەکى زۆر بەرزیشى هەبوە لە هەموو جەستەیدا وەک ئەوەى کەسێک بۆ ماوەیەکى زۆر درێژ وەرزشێکى سەخت و قورس بکات، بەڵام ئەم نیشانانە ماوەى چوار رۆژ بەردەوام بون، دواتر پشکنیکى تاقیگە کراو تەئکید کرایەوە کە پاکبوەتەوە لە ڤایرۆسەکە. . "توشبوى کۆرۆنا دەتوانێت چاکبێتەوە و بەسەریدا سەرکەوێت، سوپاسى ئەو خزمەتگوزاریە باشە دەکەم کە لە نەخۆشخانە پێشکەشمیان کرد، پێموایە لە زۆر وڵات ئەوە دەست هاوڵاتیان ناکەوێت". . بەپێی ئامارەکان تائێستا چوار هەزار و 200 توشبوى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە کۆریاى باشور تۆمار کراوە و 26 یان گیانیان لەدەستداوە. .