گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەواڵی دڵخۆشکەر لەبارەى توشبووانی نەخۆشی کۆرۆنا لە هەرێم و عێراق چییە؟

2020.03.02 - 23:42
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵی  دڵخۆشکەر  لەبارەى توشبووانی نەخۆشی کۆرۆنا لە هەرێم و عێراق چییە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دواین حاڵەتی نەخۆشی کۆرۆنا لە عێراق لە سلێمانی تۆمار کرا، ئەمڕۆ بە تێکڕا شەش حاڵەتی نوێ لە عێراق تۆمار کران و ژمارەى گشتیی حاڵەتەکانیش گەیشتووەتە 26 حاڵەت. . تا دێت ترس و دڵەڕاوکێ لەناو خەڵکدا زیاتر دەبێت، هەرچەندە دۆخەکە مەترسیدار و ناخۆش بێت بەڵام هەواڵێکی دڵخۆشکەر هەیە ئەویش ئەوەیە کە "هیچ کەسێک لەناو عێراقدا لە مرۆڤێکی ترەوە توش نەبووە." . سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"ئەو حاڵەتانەی کە بە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوان هەموویان پێشتر لە ئێران بوون و لەوێ توشبوون و پێکەوەش خراونەتە کەرەنتینە". . وتیشی: "تائێستا ئەو گریمانە زاڵە کە ئەو حاڵەتانەی لە عێراق تۆمارکراون پێشتر لە ئێران گەڕاونەتەوە و بەهیچ شێوەیەک حاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە لە ناو عێراقدا نەبووە". . سەیف بەدر، نەیشاردەوە ئەگەری هەیە ئەو گریمانە لە ڕۆژانی داهاتوودا گۆڕانی بەسەردا بێت، چونکە لەئێستادا چەند حاڵەتێکی گۆمانلێکراوە لە نەخۆشخانە ڕاگیراون، نازانرێت پێشتر لە ئێران بوون یاخود لە کەسێکی تووشبوو لە ناو خاکی عێراقدا ڤایرۆسەکەیان بۆ گوازراوەوتەوە. . هەر لەو بارەیەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم بوونی حاڵەتێکی تری بەخۆشییەکەى لە سلێمانی ڕاگەیاند کە یەکێکە لەو خێزانەی کە پێشتر سێ کەسیان توشی نەخۆشییەکە بوو بوون. . محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ناس کوردی وت، "کەسی چوارەمیش هەر لەگەڵ خێزانەکە بووە لە ئێران و لەوێوە توشبووە، نەک ئەوەى لێرە بەهۆی تێکەڵبوونی بە ئەندامانی تری خێزانە توشبوو بێت." . ئەمڕۆ دووشەممە، 2ی ئازاری 2020، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا پشکنین بۆ 27 گومانلێکراو کراوە، یەکێک لەو کەسانە ئەنجامەکەى ئەرێنی بووە کە ئەندامی ئەو خێزانەیە کە لە ئێران گەڕاونەتەوە و دوێنێ توشبوونی سیانیان ڕاگەیەنرا." .. وەزیرى تەندروستى وتیشى، لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 181 کەسی دیکە کەرەنتینى کراون، لە ئێستاشدا کۆى ئەو کەسانە گەیشتووەتە دوو هەزار و 484 کەس. . باسى لەوەشکرد، چەندین گومانلێکراوى دیکە هەیە کە ڕەنگە نەچوبنە کەرەنتین، داوادەکەین بچنە لاى تیمەکانى تەندروستى بۆ ئەوەى پشکنینیان بۆ بکرێت. . ئەوەشى خستەڕوو کە زۆربەى ئەوانەى کەرەنتینکراون تەنها چوار رۆژیان ماوە و ڕۆژى هەینى وادەکەیان کۆتایی دێت. . ئەوە پێنجەم حاڵەتی نەخۆشییەکەیە لە هەرێمی کوردستان کە سەرجەمیان لە شاری سلێمانین و لە ماوەى ڕابردوودا لە ئێران گەڕاونەتەوە. . هاوکات هەر ئەمڕۆ، وەزارەتى تەندروستی عێراق تۆمارکردنی پێنج خاڵەتی نوێی نەخۆشی کۆرۆنای لە عێراق ڕاگەیاند و کۆی حاڵەتەکانیش گەیشتووەتە 25 حاڵەت. .. وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، سێ لە حاڵەتەکان لە بەغدا و یەکێک لە میسان و یەکێکی تریش لە نەجەف تۆمار کراون. . دەشڵێت، "سەرجەم گومانلێکراوەکان لە تاقیگەی تایبەتدا دەپشکێنرێن و لەئێستادا توشبووان لەژێر چاودێری پێویستدان و سەرجەم ڕێکارەکانیش گیراوەتە بەر."