گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گروپە چەکدارەکان تۆمەتبار دەکرێن بەڵام تێوەگلانى واشنتن یش ڕەتناکرێتەوە

نهێنییەکانى پشت بۆردومانى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا (تایبەت)

2020.03.02 - 23:04
App store icon Play store icon Play store icon
نهێنییەکانى پشت بۆردومانى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا (تایبەت)

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- باڵیۆزخانەى ئەمریکا و ناوچەى سەوز بەردەوام و ناوبەناو ئامانجى موشەکە وێڵەکانن کە زۆرینەیان لە چواردەورى باڵیۆزخانەکە دەدەن بە زەویدا و هیچ قوربانیەکى گیانى بیانیشیان بەدواوە نییە، ئامانج لە نەپێکانى باڵیۆزخانەکە چییە؟ ئایا تواناى هەڵدانى موشەکەکان لاوازە یاخود مەبەست لەپشت ئەو کارەوە هەیە. . بەردەوامى بۆردومانکردنى دەوروبەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ناوچەى سەوزى بەغدا ژمارەیەک پرسیار بەدواى خۆیدا دەهێنێت کە تایبەتن بە "ئەو لایەنانەى کە ناوبەناو موشەکەکان هەڵدەدەن، لایەنى ئەمریکى کە ئامانجەکەیە، سیستمى بەرزى چاودێریکردنى باڵیۆزخانەى ئەمریکا کە لەڕێگەى ئامێرى کواڵێکى بەرزەوەیە و پەیوەستکراون بە مانگى دەستکردەوە، هەروەها هەڵبژاردنى ناوچەکانى نیشتەجێبون لەلایەن ئەو گروپانەى موشەکەکان هەڵدەدەن". . بەئامانجگرتنى باڵیۆزخانەکان ئاماژەن بۆچى؟ موشەکەکان هەمیشە لە چواردەورى باڵیۆزخانەى ئەمریکا و لە زەویە چۆڵەکاندا دەدەن بە زەویدا، ئەوەش چەند بۆچونێک سەبارەت بەوەى کە ئامانجى سیاسى لە پشتەوەیە دێنێتە پێشەوە، چونکە زۆرینەى جارەکان موشەکەکان بەهەمان شێوە دەنرێن بەناوچەى سەوزەوە و لەناوچەى کراوەو چۆڵدا دەدەن بە زەویدا تەنها یەک جار نەبێت کە یەکێک لە موشەکەکان ڕیستۆرانتى باڵیۆزخانەکەى پێکا بەڵام هیچ قوربانیەکى بەدواوە نەبوو، ئەوەش پرسیارى ئەوە دەجوڵێنێت کە ئایا ئامانجى موشەکەکان چواردەورى باڵیۆزخانەکەن؟ . شوێنەکانى هەڵدانى موشەکەکەکان! سەرەڕاى پێشکەوتویى ئەو موشەکانە و جۆرەکەى بەڵام هەمیشە لەو ناوچانەوە هەڵدەدەرێن کە قەرەباڵغن بە دانیشتوان لە ڕۆژهەڵات و باشورى بەغداد، ئەوەش بیرکردەوەیەک دەهێنێتە پێشەوە کە ئەوەیە ئەو ناوچانە مۆڵگەى ئەو گروپانەن کە موشەک و هاوەنەکان هەڵدەدەن، ئایا ئامانجى بۆردومانەکان تەنها بۆ بەلاڕێدا بردنە؟ ئەویش بە بەکارهێنانى ئەو ناوچانە بەتایبەتى کە دواى چەندین بۆردومان سەکۆى هەڵدانەکان جێدەهێڵرێن. . ئەو لایەنەى کە باڵیۆزخانەى ئەمریکا و ناوچەى سەوز دەکاتە ئامانج! بەپێى زۆرێک لە سەرچاوەکانى ناو گروپە چەکداریەکان ئەو موشەکانە لەلایەن ئەو گروپانەوە هەڵدەدەرێن کە بچوکن و تازە خەریکە گەشە دەکەن و دەیانەوێت لە کۆمارى ئیسلامى ئێران نزیک ببنەوە، چوار یاخود پێنج گروپى چەکدارى بچوک هەن کە خۆیان بە گروپى عەقیدەیى تەواوەتى پیشان دەدەن بۆ ئەوەى شوێنێکى نزیکتر لە ئێران بۆ خۆیان بگرن هەروەها جۆرێک لە کێشمەکێش لەگەڵ گروپە چەکداریە گەورەکانى تردا دروست بکەن. . ڕەهەندى سیاسى پشت بۆردومانەکان چەند سەرچاوەیەکى تر ئەوەیان نەشاردوەتەوە کە چەند گروپێکى چەکدارى دیار لە عێراقیش لەپشت بۆردومانەکانى ناوچەى سەوز و باڵیۆزخانەى ئەمریکاوەن ئەوەش بۆ سەلماندنى ئەوەى کە لەم کەشەدا کە لایەنەکان سەرقاڵى پێکهێنانى حکومەتن ئەوانیش بونیان هەیە، یان بۆ پیشاندانى ناکۆکیە سیاسیەکان ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێت کە مەبەستى پشت بۆردومانەکان سیاسیە بە پلەى نایاب، زۆربەى جارەکانیش موشەک باران کردنەکان بۆ ناردنى نامەیەکە بۆ رکابەرە سیاسیەکان نەک ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا. . ئەمریکا لەپشت هەڵدانى موشەکەکانەوەیە! هەندێک پێیان وایە ئەمریکا خۆى لەپشت بۆردومانەکانەوەیە، هۆکارێکى ئەو بیرکردنەوەش ئەوەیە کە هیچ قوربانیەکیان بەدواوە نییە و بۆردومانەکان تەنها بۆ چواردەورى باڵیۆزخانەکەن ئەوەش لەپێناو ئەوەى کە تۆمەتى زیاتر بدرێتە پاڵ ئێران و باڵە چەکداریەکانى لە عێراق و بەهێزکردنى هەڵوێستى ئەمریکا دژى ئەو وڵاتەو نوێنەرەکانى لەناوچەکە، بەڵام ئەوەى لێرەدا ناکۆکە ئەوەیە زۆربەى جارەکان سەکۆى موشەکەکەکان لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى بەغدا دەدۆزرێنەوە کە گروپە چەکداریەکان تێیدا باڵادەستن. . لایەنى عێراقی و زیانى بۆردومانەکان! ئەوە سەلمێنراوە کاتیک چواردەورى باڵیۆزخانەى ئەمریکا دەکرێتە ئامانج زیانەکانى لایەنى عێراقى زیاترن، بەتایبەتى لەناو ئەندامانى هێزە عێراقیەکان لە نزیک دامەزراوەکانى ئەمریکادا، هەروەها هیچ لێکۆڵینەوەیەکى جدى نەکراوە لەسەر دیارکردنى بەرپرس لەو بۆردومانانە کە ئایا یەک لایەنە یاخود چەند لایەنێکن، ئەستەمە ئەو لایەنە بدۆزرێتەوە کە بەرپرسارن لە بۆردومانەکان و دەتوانن سەرجەم بەربەست و ڕێگریە ئەمنیەکان ببڕن ئەوەش گومانەکان لەسەر لایەنى تێوەگلاو زیاد دەکات، چونکە  چاودێریى ورد لەسەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا هەیە کە ئەمەش ئەو ئەگەرە بەهێز دەکات کە ئەمریکا دەزانێت ئەو لایەنەى لەپشت بۆردومانەکانەوەیە کێیە، چونکە لە بۆردومانەکەى بنکەى ئاسمانى "کەى 1" لەپارێزگاى کەرکوک بەدواداچون بۆ ئۆتۆمبێلەکان کە لەڕیگەیانەوە بۆردومانەکان ئەنجام درابون کراو دواتر ئەو گروپە ئاشکرا کرا کە لەپشتیەوە بوە، ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێت کە تواناى ئەوە هەیە لایەنى پشت سەرجەم بۆردومانەکان ئاشکرا بکرێن.