گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حاڵەتێکی تری کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کرا

2020.03.02 - 20:38
App store icon Play store icon Play store icon
حاڵەتێکی تری کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، حاڵەتێکی تری نەخۆشی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراوە کە ئەندامێکی تری ئەو خێزانەیە کە دوێنێ سیانیان توشی ڤایرۆسەکە بوو بوون. . ئەمڕۆ دووشەممە، 2ی ئازاری 2020، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا پشکنین بۆ 27 گومانلێکراو کراوە، یەکێک لەو کەسانە ئەنجامەکەى ئەرێنی بووە کە ئەندامی ئەو خێزانەیە کە لە ئێران گەڕاونەتەوە و دوێنێ توشبوونی سیانیان ڕاگەیەنرا." . لەوبارەیەوە، محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، توشبووی چوارەمی ئەو خێزانە هەر لەگەڵیان بووە لە ئێران و پێکەوە بوون لە کەرەنتینە نەک ئەوەى لێرە بەهۆی بەرکەوتنی خێزانەکەیەوە توشبوو بێت. . وەزیرى تەندروستى وتیشى، لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 181 کەسی دیکە کەرەنتینى کراون، لە ئێستاشدا کۆى ئەو کەسانە گەیشتووەتە دوو هەزار و 484 کەس. . باسى لەوەشکرد، چەندین گومانلێکراوى دیکە هەیە کە ڕەنگە نەچوبنە کەرەنتین، داوادەکەین بچنە لاى تیمەکانى تەندروستى بۆ ئەوەى پشکنینیان بۆ بکرێت. . ئەوەشى خستەڕوو کە زۆربەى ئەوانەى کەرەنتینکراون تەنها چوار رۆژیان ماوە و ڕۆژى هەینى وادەکەیان کۆتایی دێت. . ئەوە پێنجەم حاڵەتی نەخۆشییەکەیە لە هەرێمی کوردستان کە سەرجەمیان لە شاری سلێمانین و لە ماوەى ڕابردوودا لە ئێران گەڕاونەتەوە. . هاوکات هەر ئەمڕۆ، وەزارەتى تەندروستی عێراق تۆمارکردنی پێنج خاڵەتی نوێی نەخۆشی کۆرۆنای لە عێراق ڕاگەیاند و کۆی حاڵەتەکانیش گەیشتووەتە 25 حاڵەت. .. وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، سێ لە حاڵەتەکان لە بەغدا و یەکێک لە میسان و یەکێکی تریش لە نەجەف تۆمار کراون. . دەشڵێت، "سەرجەم گومانلێکراوەکان لە تاقیگەی تایبەتدا دەپشکێنرێن و لەئێستادا توشبووان لەژێر چاودێری پێویستدان و سەرجەم ڕێکارەکانیش گیراوەتە بەر."