گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى تەندروستى سلێمانى لەسەر گیانلەدەستدانى نەخۆشێک بە کۆرۆنا

2020.03.02 - 20:08
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى تەندروستى سلێمانى لەسەر  گیانلەدەستدانى نەخۆشێک  بە کۆرۆنا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرى گشتیی تەندروستى سلێمانى ڕەتیدەکاتەوە هیچ نەخۆشێك لە سلێمانی بەهۆی توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆناوە كۆچی دوایی کردبێت. . سەباح نەسرەدین، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەی دەست  ناس کورد کەوتووە ڕایگەیاند، "ئەو نەخۆشەی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كردووە لە شاری سلێمانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ كراوە و پشكنینەكەی نێگەتیڤ بووە، واتە كۆرۆنای نەبووە". . ڕاشیگەیاندووە، "دڵنیایی دەدەین بە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی، هیچ نەخۆشێك لە شاری سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كۆچی دوایی نەكردووە". . پێشتر لە چەند هەژمارێك لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە، كە كەسێك لە سلێمانی دوای ئەوەی پشكنینی كۆرۆنای بۆ كراوە و لە یەكێك لە كەرەنتینەكان بووە، كۆچی دوایی كردووە. . دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، چوار كەس، كە سێ كەسیان ئەندامی خێزانێكن لە سلێمانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون دوای ئەوەی لە ئێران گەڕاونەتەوە و لە كەرەنتینەدابوون و پشكنینەكانیان پۆزەتیڤ بووە و ئێستا دۆخی تەندروستییان جێگیرە.