گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشێکی تر لە مامۆستایانی گرێبەست کرانە هەمیشەیی

2020.03.02 - 18:11
App store icon Play store icon Play store icon
بەشێکی تر لە مامۆستایانی گرێبەست کرانە هەمیشەیی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وتەبێژی وەزارەتى دارایی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وردبینی بۆ لیستی مامۆستایانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەیمانگاكان و مەشقكردن و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك/بەشی خوێندنی كوردی کراوە و واژۆ لەسەر بە هەمیشەیی کردنیان کراوە. . ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، بەهەمیشەییكردنی گرێبەستی مامۆستایان لە پرۆسەی بەردەوامی وردبینكردندا، كارمەندانمان لە كاركردن بەردەوامن تاوەكو بتوانین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كاری وردبینیكردنی مامۆستایانی گڕێبەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەكانی هەولێر و سلیمانیش تەواو بکەن. . ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ وەزارەتى دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، کاری بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردەکانی دهۆک و گەرمیان تەواو بوون و ئەمرۆ واژۆ دەکرێت.