گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند ڕۆژ لەسەر تەنە ڕەقەکان دەمێنێتەوە

2020.03.02 - 17:26
App store icon Play store icon Play store icon
بزانە ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند ڕۆژ لەسەر تەنە ڕەقەکان دەمێنێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- قسەکردن لەسەر چۆنێتى گواستنەوەى ڤایرۆسەکان بەتایبەتى کۆرۆنا کە ئێستا جیهانى گەمارۆداوە زۆرن، چەندین قسە و باس لەسەر شێوازى گواستنەوەى ڤایرۆسەکە و بڵاوبوونەوەى و ترسناکى بڵاودەکرێتەوە، تەنانەت هەندێک لەو باس و خواسانەش بونەتە ئەفسانە و خورافیات. . زانایان دەڵێن، ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ COVID-19 لەڕێگەى پژمە و کۆکەى کەسى توشبووەوە دەگوازرێتەوە تەنانەت ئەگەر دەستى مرۆڤ بەر پاشەڕۆى کەسى نەخۆشی بکەوێت دەگوازرێتەوە، بەڵام یەکێکى تر لەڕێگە دیارەکانى گواستنەوەى ئەو ڤایرۆسە دەستدانە لە تەنێکى پیسبوو بە ڤایرۆسەکە بەهۆى کۆکە و پژمەى کەسانى توشبوەوە و دواتر دەستبردن بۆ دەم و لوت و چاو، بەڵام ئایا ڤایرۆس تا چەند لەسەر ئەو تەنانە چالاکن و دەمێننەوە؟ . بەپێى ڕاپۆرتێک کە شیکردنەوە بۆ 22 لێکۆڵینەوەى پێشتر کراوە لەسەر ئەو ڤایرۆسانەى لە کۆرۆنا دەچن وەک "سارس" و "مێرس" و تا ماوەى نۆ ڕۆژ لەپلەى گەرمى ئاساییدا دەمێننەوە و چالاک دەبن دەرکەتووە،  کۆرۆناش یەکێک لە زنجیرەکانى ئەو جۆرە ڤایرۆسانە، بەڵام دەتوانرێت ئەو تەنانە بە پاکژکەرەوە پزیشکیەکان پاکبکرێنەوە یاخود لە پلەى گەرمى بەرزدا ڤایرۆسەکە لەناو دەچێت. . ڕۆبەرت ڕیدفیڵد، بەڕێوەبەرى ناوەندى ئەمریکى بۆ بەرەنگاربونەوەى نەخۆشیەکان و خۆپاراستن ئاماژەى بەوەداوە، ڤایرۆس لەسەر ئاسن و مس ماوەى دوو کاتژمێر دەمێنێتەوە و چالاک دەبێت، بەڵام ماوەیەکى زۆر زیاتر لەسەر ڕوى تەنەکانى تر دەمێنێتەوە وەک کاغەز و پلاستیک و تەختە و تەنەکانى تر، هەروەها لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن لەو بارەیەوە. . سەبارەت بە گواستنەوەى ڤایرۆس لەڕێگەى ئەو کەلوپەلانەى لە  وڵاتانەوە هاوردە دەکرێن شارەزایان ئاماژەیان بەوەداوە، بەشێوەیەکى سروشتى ئەو کەلوپەلانە چەندین ڕۆژ بەڕێوە دەبن تا دەگەنە وڵاتێکى تر، بۆیە ئەگەرى گواستنەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەو ڕێگەیەوە لاوازە. . هەر لەو بارەیەوە وتەبێژى ناوەندى ئەمریکى بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشیەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕونیکردوەتەوە، تائێستا لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە ڤایرۆسى کۆرۆنا چەند لەسەر ئەو کەلوپەلانە دەمێننەوە کە بەشێوەیەکى گشتى لە ژیانى ڕۆژانەدا بەکاردەهێنرێن. . یمۆسى برۆیر، مامۆستاى زانستى ژینگە و پزیشکى لە زانکۆى کالیفۆرنیا لە شارى لۆسئەنجلسى ئەمریکا دەڵێت، ئەوەى گرنگە بوترێت ئەوەیە کە بەشێکى کەمى گواستنەوەى ڤایرۆسەکە لەڕیگەى ئەو تەنانەوە دەبێت کە ماوەیەکە بە ڤایرۆسەکە پیسبون، بەپێى لێکۆڵینەوەکان ڤایرۆس زۆر لەسەر تەنەکان نامێننەوە، بەڵام لەو ژینگانەى کە پلەى گەرمى و شێیان نزمە زۆر دەمێننەوە، هەر لەبەر ئەوەشە زۆربەى ڤایرۆسەکانى تایبەت بە سیستمى هەناسەدان لە وەرزى زستاندا زۆرن و چالاکن.