گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێترین زانیارییەکان لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا

کۆرۆنا لە چین خەریکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و دەگوێزرێتەوە بۆ وڵاتێکی دیکە

2020.03.02 - 15:42
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا لە چین خەریکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و دەگوێزرێتەوە بۆ وڵاتێکی دیکە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وردە وردە کۆرۆنا سنورى وڵاتان دەبڕێت و گەیشتوەتە زیاتر لە 60 وڵاتى جیهان، ژمارەى توشبوان لەچین کەمیى کردووە و ژمارەى گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ سێ هەزارى تێپەڕاندووە لەو وڵاتەدا، بەپێچەوانە لێشاوەکەی چین گواستراوەتەوە بۆ کۆریای باشور و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 400 حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە. . لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە چین 42 کەسى دیکە بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە گیانیلەدەستدا و بەوەش ژمارەى گیانله‌ده‌ستدان بەهۆى ڤایرۆسەکەوە لەجیهاندا سێ هەزار کەسى تێپەڕاند، لیژنەى نیشتیمانى تەندروستى چین ڕایگەیاند، ئەوانەى کە ئەمڕۆ بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ زیاتر کەوتونەتە ناوچەى هۆبیەوە کە بازنەى بڵاوبونەوەى کۆرۆنایە. . هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، هەر ئەمڕۆ 202 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە چین تۆمارکراوە کە بەراورد بە ڕۆژانی پێشتر و سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ڕێژەکە زۆر کەمی کردووە.  . لێشاوی توشبوون لە چینەوە بۆ کۆریاى باشور  . ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکرایەوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 476 کەس بەتوشبوو بەکۆرۆنا تۆمار کرا و بەوەش ژمارەى توشبووانى ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا چوار هەزارى تێپەڕاندووە و ئه‌وانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بەهۆى کۆرۆناوە لەکۆریاى باشور گەیشتووەتە 22 کەس. . لە 90%ی توشبووانى حاڵەتى ڤایرۆسەکە زیاتر دەکەونە شارى دایگۆوە کە بازنەى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکەیە لەو وڵاتەدا و هاوسنورە لەگەڵ کۆریاى باکوردا. . ئەمریکا دووەم حاڵەتى مردن . بەرپرسانى تەندروستیى ئەمریکا ڕایانگەیاند، پیاوێکى تەمەن 70 ساڵە بەهۆى توشبوونى بەڤایرۆسى کۆرۆنا لەناوچەى سیاتلى ئەمریکا گیانیلەدەستداو ئەوەش دووەم حاڵەتى مردنە لە ئەمریکا دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا، بەوتەى تەندروستى ئەمریکاش ئەو هاووڵاتیەش کە پێشتر گیانیلەدەستدا تەمەنى سەرووى 50 ساڵان بوو و بارودۆخى تەندروستیشى لەبارنەبووە. . بەرپرسانى تەندروستی ئەمریکا ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، یەکەم حاڵەتى توشبوون لەنیویۆرک تۆمار کراوە کە ژنێکى تەمەن سى ساڵانە و بەمدواییانە لەئێرانەوە گەڕاوەتەوە. . بەرزبونەوەى ڕێژەى مردن لەئێران . میدیاکانى ئێران لەسەر زارى وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێرانەوە بڵاویان کردەوە، ژمارەى گیانلەدەستدان بەڤایرۆسەکە گەیشتووەتە 54 کەس و ژمارەى توشبووانیش نزیکبووەتەوە لە هەزار کەس. . ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردودا 385 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون. . ئیسرائیل زیادبوونى ژمارەى توشبووان . بەرپرسانى تەندروستى ئیسرائیل ئەوەیان ڕاگەیاند، دواى ئەوەى سێ کەسى تر تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون لەئێستادا ژمارەى توشبووان بەکۆرۆنا لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە 10 کەس. . باسیان لەوەش کردووە، دوو کەس لەو توشبووانە پێشتر لە گەشتى ئیتاڵیاوە گەڕاونەتەوە و سێ کەسى تریش لە ناوخۆى ئیسرائیلەوە توشبوون.   . هەرێمى کوردستان یەکەم حاڵەتى کۆرۆنا . دوێنێ شەو، بەرپرسانى هەرێمى کوردستان بۆ یەکەم جار تۆمارکردنی حاڵەتەکەیان لە هەرێم ڕاگەیاند و بڵاویانکردەوە، چوار کەس لە شاری سلێمانی توشی ڤایرۆسەکە بوون لە سێ کەسیان ئەندامی خێزانێکن و لەگەڵ کەسێکی دیکە.  . ئاماژە بەوەشکرا، ئەو چوار کەسە پێشتر سەردانی ئێرانیان کردووە و هەر لەگەڵ گەڕانەوەیان خراونەتە کەرەنتینەوە و لەژێر چاودێریدا بوون، لە ئێستاشدا تەندروستیان جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.  .