گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

به‌هۆی كۆرۆناوه‌

سه‌رۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی بۆ ناس كورد: قەبارەى بازرگانیکردن لەنێوان هەرێم و ئێران کەمیکردووە 

2020.03.02 - 14:46
App store icon Play store icon Play store icon
سه‌رۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی بۆ ناس كورد: قەبارەى بازرگانیکردن لەنێوان هەرێم و ئێران کەمیکردووە 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رۆژیار سیروان-ناس کورد   بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران و گرتنەبەری هەندێک ڕێکار لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ سنوردارکردنی ڤایرۆسەکە قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوولای کەمکردووەتەوە و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش جه‌ختده‌كاته‌وه‌ "هیچ گرفتێکی کەمی پێداویستی دروست نەبووە". . سیروان محەمەد، سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى بە ناس کوردى راگەیاند "بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران کاریگەری کردووەتە سەر  قەبارەى بازرگانیکردن لەنێوان هەرێمى کوردستان و ئێران و بازرگانیکردن کەمی کردووە".  . وتیشی، دەروازەکان لەرووى بازرگانیەوە بۆ ئاڵوگۆرى هەموو جۆرە بەروبوومێکى ناوخۆیی کراوەیە و هەموو رێکارێکى تەندروستیی گیراوەتەبەر بۆ شوفێرە ئێرانیەکان  بۆ ئەوەى نەچنە شاری سلێمانیەوە ، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەر سنوورەکان ئالوگۆڕ بە کاڵاکان دەکرێت و بە هیچ شێوەیەک سلێمانى گرفتی خواردنى نییە. . وتیشی، تائێستا رێگری لە هیچ بەرهەمێک نەکراوە و بە ئازادى کاڵاکان هاوردە دەکرێن، بەڵام قەبارەى بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران بە بەراورد بە پێشتر کەمیکردووە. . سەبارەت بە هاوردەکردنى هێلکە و مریشکى بەستو، سیروان محه‌مه‌د  وتى "بەبڕیاری حکومەتى عێراق هاوردەکردنى هێلکە و مریشکى بەستوو لە وڵاتى تورکیا و ئێران قەدەغەکراوە، بۆیە ئەو بازرگانیە کەمیکردووە، بەڵام تائێستا حکومەتى هەرێمى کوردستان پابەندى ئەو بریارە نەبووە". . هەرێمی کوردستان و ئێران هاوسنورن و لە 19ی شوباتی ڕابردوو، حکومەتی ئێران یەکەم حاڵەتی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری قومی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و بەو هۆیەشەوە هەندێک ڕێکاری تایبەت بە سنورەکان و بازرگانیکردن گیرایەبەر.  . دوێنێ (یەکشه‌ممە)ش، وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆ یەکەمجار تۆمارکردنی چوار حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم ڕاگەیاند کە هەر چواریان لە شاری سلێمانین و پێشتر سەردانی ئێرانیان کردووە و لە هەفتەی ڕابردوودا لەژێر چاودێری و کەرەنتینەکردندا گەڕاونەتەوە و پشکنینیان بۆ کراوە.  .