گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەو ئاستەنگانە بۆ مانگەکانی داهاتوو چارەسەر بکەین

وەزارەتی دارایی خشتەی دابه‌شكردنی موچەی سه‌رجه‌می وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی ڕاگەیاند

2020.03.02 - 14:00
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی خشتەی دابه‌شكردنی موچەی سه‌رجه‌می وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی ڕاگەیاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خشتەی موچەی چەند وەزارەتێکی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەی موچە چارەسەر کراوە و هەوڵدەدەن بۆ مانگەکانی داهاتووش ئەو ئاستەنگانە چاەسەر بکەن.  , وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەممە موچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا، ناوخۆ، شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی هەرێم، دەزگای ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و هێزی بەرگریی فریاکەوتن دابەش دەکرێت.  , ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها چوارشەممە، وەزارەتەکانی کارەبا، کشتوکاڵ، ڕۆشنبیری، ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێت و ڕۆژی پێنجشەممەش، خانەنشینی پێشمەرگە و ڕۆژی شەممەی داهاتووش، خانەنشینی مەدەنی موچەیان پێدەدرێت.  , هاوکات لە ڕونکردنەوەیەکدا ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، دوای هەوڵێکی زۆری سەرۆکی حکومەت و تیمی کورد لە بەغدا و ەزیری دارایی عێراق تواندرا کێشەی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدا چارەسەربکرێت.  , ئاماژەی بەوەشکردووە، موچەخۆران دڵنیادەکەنەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ئەو ئاستەنگانە بۆ مانگەکانی داهاتوو چارەسەر بکەن.