گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشتر دایکى بەهۆى کۆرۆناوە مردووە

بەرپرسێکى دیکەى باڵاى ئێران بەهۆى توشبوون بەڤاپرۆسى کۆرۆناوە گیانیلەدەستدا

2020.03.02 - 11:32
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى دیکەى باڵاى ئێران بەهۆى توشبوون بەڤاپرۆسى کۆرۆناوە گیانیلەدەستدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-  میدیاکانى ئێران بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ ئەندامێکى ئەنجومەنى دیاریکردنى بەرژەوەندییەکانى ئەو وڵاتە کەیەکێکە لەدەزگا باڵاو هەستیارەکان لەنەخۆشخانە بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە. . ميدياكانى ئێران بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ (دووشەممە، 2ى ئادارى 2020)، محه‌مەد میر محه‌مەدى، ئەندامى ئەنجومەنى دیاریکردنى بەرژەوەندییەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران بەهۆى توشبوونى بەڤایرۆسى کۆرۆنا، گیانی له‌ده‌ستدا. . ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ماوەیەکە ناوبراو توشى ڤایرۆسەکە بووە و لەنەخۆشخانەى مەسیح دانسورى کە تایبەتە بەنەخۆشی سییەکان لەتاران لەژێر چاودێریدا بووە و بەهۆى ڤایرۆسەکەوە ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە. . به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌، دایکى محه‌مەد میرى محه‌مه‌دى چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هەر بەهۆى توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە. . بەگیانلەدەستدانى ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى باڵاى ئێران ئەمە دووەمین بەرپرسى باڵاى ئەو وڵاتەیە بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن و هەر ئەمڕۆش وەزارەتى تەندروستى ئێران ئەوەى ئاشکراکرد لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردودا 385 حاڵەتى توشبوون بەڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و ژمارەى ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌گەیشتووەتە 54 کەس. .