گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هەولێر پرسە ڕاگیرا ئەی شاره‌كانی تر؟

 لیژنەى باڵاى فتواى هەرێم تاووتوێی ڕاگرتنی نوێژی هەینی دەکات

2020.03.02 - 10:27
App store icon Play store icon Play store icon
 لیژنەى باڵاى فتواى هەرێم تاووتوێی ڕاگرتنی نوێژی هەینی دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دواى راگەیاندنى چوار حاڵەتى تووشبوى  ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشاری سلێمانی، پارێزگارى هەولێر بریاریدا تا 21ی ئەم مانگە  پرسە رابگیرێت و ئەندامێکى لیژنەى فتوای هەرێمیش دەڵێت، سبەینێ لیژنەى باڵاى فتوا لەسەر تاووتوێکردنی راگرتنى نوێژی هەینی کۆدەبێتەوە.  . لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند :"بۆ زیاتر ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیارماندا تاوەکو 21ی ئاداری ئەمساڵ ڕێوڕەسمی پرسە ڕابگرین". . دەربارەی راگرتنی ئه‌نجامدانی پرسه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی، ئەحمەد شافعی، ئەندامى لیژنەى باڵاى فتوا لە هەرێمى کوردستان  بە ناس کوردى راگەیاند :"لە کۆبوونەوەیەکى بەرێوەبەرایەتى گشتی ئەوقافی سلێمانى بریاردرا هەموو جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوەیەک کەمبکرێتەوە بە تایبەت ئەنجامدانى پرسە،  بەڵام دەسەڵاتى ئەوەمان نیە به‌ خه‌ڵك بڵێین پرسە ئەنجام مەدەن". . وتیشی "وەکو خۆم  لەم کاتەدا پشتگیری لە راگرتنی پرسە و هەموو جۆرە  کۆڕ و کۆبوونەوەیەک دەکەم لەپێناو سەلامەتى گیانى هاووڵاتیان". . وتیشی،  پێشنیازی ئەوەیان کردووە ئەو کەسانەى بەتەمەن و نەخۆشن یان منداڵن سەردانى مزگەوت نەکەن، ئەو کەسانەشی سەردانى مزگەوت دەکەن پێویستە پاش تەواوکردنى نوێژەکەیان لە مزگەوت نەمێننەوە و تەوقە و ماچکردن لەگەڵ یەکتر ئەنجام نەدەن. . ئەحمەد شافعی ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە سبەىینێ (سێشەممە) لیژنەى باڵاى فتواى هەرێم لەگەڵ وەزارەتى تەندروستى کۆبێتەوە،  بەمەبەستی گفتۆگۆکردن لەسەر رەوشى ڤایرۆسەکە لە هەرێمى کوردستان بۆ ئەوەى بڕیار لەسەر راگرتنى وتاری نوێژى هەینی بدرێت. . دوێنێ (یەکشەممە) وەزارەتی تەندروستی هەرێم تۆمارکردنی چوار حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم ڕاگەیاند کە سەرجەمیان لە شاری سلێمانین و پێشتر سەردانی ئێرانیان کردووە. .