کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (دووشەممە) بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند :"بڕیارە ئەمڕۆ (دووشەممە) وەزارەتی دارایی عێراق موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بنێرێت". . ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نوسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرد سەبارەت بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، کە تائێستا نەنێردراوە. . ئەوە لەکاتێکدایە، بەهۆی نەناردنی پارەکەوە زیاتر لە 40 ڕۆژە بەشێکی زۆر لە فەرمانبەرانی هەرێم موچەیان وەرنەگرتووە. . پێشتر ئەوە ئاشکرا کرا کە بە پشتبەستن بە نوسراوێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق و بەهۆی ڕادەستنەکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەرێم بە عێراق بەڕێوەبەرێکی گشتیی لە وەزارەتی دارایی ناردنی پارەکەی بۆ ههرێم ڕاگرتووە. .