کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دواجار محەمەد تۆفیق عەلاوی نەیتوانی کۆدەنگی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەدەستبهێنێت و کابینەکەی پێکبهێنێت، هەربۆیە لە وتارێکدا کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و سەرۆککۆماری عێراقیش بە داواکەی ڕازی بوو و بڕیارە لە 15 ڕۆژی دیکەدا کەسێکی دیکە بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت ڕابسپێرێت. . لە پەیامێکدا محەمەد تۆفیق عەلاوی ئاماژهی بهوه كرد :"بەپێی توانا ههوڵمدا ههموو رێگەیهكم گرتەبەر بۆ رزگاركردنی نیشتمان و چارهسهركردنی قهیرانهکان، بهڵام لهكاتی دانوستاندنهكاندا سەرم سوڕما به چهندین بابهت كه هیچ پهیوهندییان به نیشتمان و بهرژهوهندییهكانی نهبوو". . ئاماژەی بەوەشکرد :"هەندێک لایەنی سیاسی جدی نەبوون لەسەر بابەتی چاکسازیی و ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکی عێراقیان دابوو نەیان بردەسەر و بوونە بەربەست لەبەردەم دروستبونی حکومەتێکی سەربەخۆ". . محەمەد تۆفیق عەلاوی پەیامەکەی پێشکەشی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کردووە و هەر دوای ئەوەش، سەرۆککۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ، ئەو پەیامەی پێشکەش بە سەرۆککۆماری عێراق کردووە، دوای ئەوەی محەمەد تۆفیق عەلاوی نەیتوانی لە ماوەی دەستوری دیاریکراودا حکومەتەکەی پێکبهێنێت، پاڵپشت بە ماددەی 76ی دەستور، سەرۆککۆمار دەست بە راوێژەکانی دەکات بۆ دیاریکردنی کەسێکی دیکە لەماوەی 15 رۆژدا لە چوارچێوەی بەرپرسیاریەتی دەستوری و نیشتمانیدا. . سەرۆککۆماری عێراق داوای له فراكسیۆنهكانی پەرلەمانیش كرد کاری جدی بکەن بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنی نیشتمانی لەسەر دیاریكردنی سەرۆکوەزیرانی جێگرەوە و پەسهندکراو لە رووی نیشتمانی و جەماوەرییەوه لەماوەی دەستوریدا کە حکومەتێک پێکبهێنێت بتوانێت ئەرکەکانی ڕایی بکات. . کشانەوەی عەلاوی لەکاتێکدایە، دوو دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەکەی ڕێکخرا، بەڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لەگەڵ بەشێک لە لایەنەکاندا بەتایبەت کورد و سونە نەیتوانی متمانە بۆ کابینەکەی بهدهستبهێنێت. .