گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى نوێ لەسەر چوار توشبووەکەى کۆرۆنا لە سلێمانى.. مەترسی توشبووى دیکە هەیە

2020.03.01 - 23:38
زانیارى نوێ لەسەر چوار توشبووەکەى کۆرۆنا لە سلێمانى.. مەترسی توشبووى دیکە هەیە
ناس کورد-   وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، چوار توشبووەکەى کۆرۆنا لە سلێمانى ئاستى توشبوونیان مامناوەندە و بارى تەندروستیان جێگیرە، پەرلەمانتارێکیش شوێنى مانەوەى ئەو توشبوانە ئاشکرادەکات و دەڵێت مەترسى هەیە توشبوى تریشى تێدا بێت. . ئێوارەى ئەمڕۆ وەزارەتى تەندروستى چوار حاڵەتى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سلێمانى ڕاگەیاند، کە سیانیان لەیەک خێزانن و ئەوەى دیکەش ژنێکە، سەرجەمیشیان هەشت ڕۆژ لەمەوبەر لە ئێران گەڕاونەتەوە. . محەمەد قادر،  وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى سەبارەت بە ئاستى توشبووکان بە "ناس کوردى ڕاگەیاند، توشبونى ئاسایى هەیە کە پێویستە بەچارەسەر ناکات، هەروەها توشبونى ناوەندى و توند و زۆر توند هەیە، ئەوانەى سلێمانى توشبوى مامناوەندن و بارى تەندروستیان جێگیرە. . سەبارەت بە چارەسەرى توشبوەکان وتى "کۆرۆناى نوێ چارەسەرێکى بنەڕەتى نییە و چارەسەرى تر بەکاردەهێنرێت ئەویش بۆ لابردنى نیشانەکانە بەڕیگەى بەکارهێنانى حەب و دەرزى و چەند چارەسەرێکى تر". . وتشى "ماوەى مانەوەى توشبووەکان لە نەخۆشخانە بەپێى حاڵەتەکەیە هەندێک حاڵەت هەفتەیەک یان دوو هەفتە و هەندیک حاڵەت زوتر و هەندیک حاڵەت دوو هەفتەش تێدەپەڕێنێت، دواى چاکبونەوەش وەک هاوڵاتیەکى ئاسایى دەبن بەڵام دەبێت خۆیان بپارێزن چونکە ئەگەرى توشبونەوەیان هەیە". . ئەو چوار کەسە هەشت ڕۆژ لەمەوبەر لەرێگەى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخەوە لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەرێمى کوردستان و رەوانەى شوێنى تایبەت بە هێشتنەوەى ئەو کەسانە کران کە لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە. لە کاتی ئێستاشدا لە نەخۆشخانەی جیاکراوەی تایبەت بەم نەخۆشیە دانراون. . سۆران عومەر ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى، لە کۆمەڵگەی گەشتیاری سەناریا کە یەکەم کۆمەڵەی گەڕاوە لەئێران لەوێ دانراون ئەو چوار توشبووە ئاشکرابوە، ئەمانە لەوێ لەو ماوەدا تێکەڵی و بەریەککەوتنیان ھەبووە لەگەڵ ئەو ھاوڵاتیانەی دیکە، بۆیە مەترسی توشبوی دیکەش تاکۆتایی ئەم ھەفتە لەئارادایە. . باسى لەوەشکردووە، لەوە مەترسیدارتر ئەوانەن کەبەقاچاخ گەڕاونەتەوەو چونەتە ناو خێزانەکانیان و ئەگەری گواستنەوەو توشبون زیاتر دەکەن. .