کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند، پاش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان مەسعود بارزانی و کۆسرەت ڕەسول لە ڕۆشنایی ئەو پەیوەندییە و کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی، بڕیاری بەشداری ڕاستەقینەی یەکێتی لە حکومەت درا.
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژى یه‌كێتى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پاشنیوه‌ڕۆ پاش په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى نێوان كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى و مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كورستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى دۆستانه، گه‌شتن به ڕێككه‌وتنێكى هاوبه‌ش بۆ پێگه‌ى یه‌كێتى له سیستمى حكومڕانى و سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان".
وته‌بێژى یه‌كێتى وتیشى: "له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا دەقی ڕێككه‌وتنه‌كه له‌نێوان هه‌ردوولا واژوو ده‌كرێت و به‌ڕه‌سمى ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت، ئه‌مڕۆش فراكسیۆنى یه‌كێتى بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریكرد له خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و مناقه‌شه‌كردن و بڕیاردان له‌سه‌رى وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ دروستكردنى كابینه‌ى حكومه‌ت".
لە بارەی بەشداری یەکێتی لە کابینەی نوێ له‌تیف شێخ عومه‌ر ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌و مهبدهئهى ئەوان هەیانبوو لە پێكهێنانى حكومه‌تدا لە بارەی "به‌شدارى ڕاسته‌قینه" جێگیر بووە.
" پرسەکانی پارێزگارى كه‌ركوك و به‌غدا، لای کۆسرەت ڕەسول جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى و مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كورستانە، ئه‌وان بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن" له‌تیف شێخ عومه‌ر واى وت.
ڕاشیگه‌یاند: "پێویسته ده‌رگا كراوه‌بێت بۆ لایه‌نه‌كانى دیكه، تا ده‌رفه‌تیان پێبدرێت به‌شدارى له كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه حكومه‌ت دروستبكه‌ین".