گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ هێشتا هەر دەڵێت تەنها 15 کەسن

ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیشتە 68 کەس و یەکێکیان مرد

2020.03.01 - 23:18
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیشتە 68 کەس و یەکێکیان مرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-  سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەی تووشبووان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا روو لە زیاد بوونە و رۆژانە کەیسی نوێ دەدۆزرێتەوە و تا 29/2 ژمارەکە گەیشتە 68 و یەکێک لە تووشبووان مرد و ژمارەی تووشبوانی ناو ئەمریکا بە بێ ئەوەی لە وڵات چووبنە دەرەوە یان کەس-بۆ-کەس پەیوەندییان بە هیچ کەسێکەوە بووبێت کە لە دەرەوەی ئەمریکاوە هاتبێت، کەچی لە ماوەی هەفتەی رابوردوودا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە دوو کۆنفرانس رۆژنامەوانی و چەندین کۆبوونەوەی جەماوەریدا بەردەوامە لەسەر باسکردنی ئەوەی بە بۆنەی رێنماییەکانی ئەو تەنها 15 کەس تووش بوون و "بەم زووانە ئەبن بە زۆر کەمتر لە 15 یش" هەروەها بەردەوامە لەسەر بڵاوکردنەوەی بۆچوونی هەڵە دەربارەی کۆتایی هاتنی پەتاکە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا "بە موعجیزەیەک" و دابین کردنی ڤاکسین پێش لە ناوچوونی ڤایرۆسەکە بەو موعجیزە چاوەڕوانکراوە. . کار گەیشتە ئەو رادەیەی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە ساوث کالرۆلینا وتی"نەیارانمان بە پرۆپاگەندەی درۆی پەیوەندیمان بە رووسیاوە هیچیان بۆ نەکرا ئێستە سەرەی پڕوپاگەندەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە". . لە هەمان کاتدا میک مۆڵێینی راپەڕێنەری کاتیی کاروباری ئیداریی کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا بۆ کۆنفرانسێکی لایەنگرانی پارتی کۆماری وتی "دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرۆک و ئیدارەکەی لە سەرەتای ساڵی 2020 دا گەلێک بڕیاری گرنگی لە بواری خێرا بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دا و بووە مایەی توند و تۆڵکردنی سنوورەکانمان و نەمانهێشت پەتاکە بگاتە ئەمریکا. کەس ئاگای لەم کارە گرنگانە نەبوو. دەزانن بۆ؟ چونکە میدیا خەریکی پەخشکردنی هەوڵی لە کار لابردنی سەرۆک بوو." هەروەها وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکان کۆتایی هەفتەی رابوردوو سوپاسی "هەوڵە مێژووییەکەی" سەرۆکی کرد کە بووە هۆی "بڵاونەبوونەوەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا". . ئەم جۆرە داپچڕانە لە واقیع و داتا لە لایەن حکومەتێکی کاریگەری ئاستی نێودەوڵەتی وەک وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رۆڵی خراپی دبێت لە کەم کردنەوەی ئاستی هۆشداری و خستنە گەڕی توانا فراوانەکانی ئیدارەی ئەمریکا، بەک تەنها لە ناوخۆ، بەڵکو لەسەر ئاستی جیهانیش. . چاودێرانی نەیاری ئیدارەی ترەمپ دەیشوبهێنن بە سەرکردەکانی وڵاتانی خۆرئاوایئەفریقیا کە بە پەتای ئیبۆڵایان دەگوت پرۆپاگەندەی نەیارە سیاسییەکانیان. .