کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەهۆى بڵاوبنەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئەو ئاهەنگەى بڕیاربوو هونەرمەندى ناسراوى لوبنانى "ئەلیسا" لە شارى هەولێر ئەنجامی بدات هەڵوەشایەوە. . ئاژانسى هەواڵى عێراقیە لەزارى ڕێکخەرانى ئاهەنگەکەوە بڵاویکردەوە، ئاهەنگەکە دواخراوە ئەوەش بەهۆى ڕێوشوێنەکانى ئیدارەى هەرێمى کوردستان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا. . بهوتهی رێكخهرانی ئاههنگهكه،بەسەیرکردنى بارودۆخى ئێستاى عێراق و پابەندبون بەڕێنماییەکانى حکومەتى هەرێم و وەزارەتى تەندروستى و ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى هەروەها بۆ پاراستنى سەلامەتى هاووڵاتیان بەهۆى ڤایرۆسەکەوە ڕێنمایى دەرکراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى سەرجەم ئاهەنگ و بۆنەکان لە هەرێمى کوردستان. . ئەمڕۆ (یهكشهممه) چوار حاڵەتى توشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەشارى سلێمانى و دوو حاڵەت لە بەغدا تۆمار کران، بەوەش کۆى گشتى توشبوان لە عێڕاق گەیشتە 19 کەس کە سەرجەمیان لە کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە گەڕاونەتەوە، پێشتریش وەزارەتى تەندروستى و لایەنە پەیوەندیدارەکانى هەرێم چەندین ڕێنمایى و بڕیاریان بۆ ڕێگەگرتن لەبڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە دەرکرد کە یەکێک لەوانەش هەڵوەشانەوەى سەرجەم بۆنەو ئاهەنگەکان بوو. .