کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- پزیشكانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوا له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یان بێن و جلوبه‌رگ و پێداویستی تایبه‌تی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ دابین بكرێت. . لهبانگهوازهكهدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن "لەم بارودۆخە ھەستیارەدا، پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیی لە پێشەوەی سەنگەریی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنان و تاکە سەربازی گیانفیدان بۆ پاراستنی کوردستانییان". . تكاش ده‌كه‌ن بەدەم بانگەواز و ھاواریانه‌وه بێن و به‌زوترین كات جل و بەرگ و پێداویستیی تایبەتیی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنایان بۆ دابین بكرێت و به‌وته‌ی خۆیان "لە کەم شوێن نەبێت، لە زۆربەی نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستییەکان، بەردەست نییە". . ئه‌وه‌ش رونده‌كه‌نه‌وه " ئەمە پێویستییەکی حەتمییە و ژیان و سەلامەتیی پزیشکان و کارمەندان با بپارێزرێت بۆ پێشکەشکردنی جوانتریین و باشتریین خزمەتی ھاونیشتمانیان". .