کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوو حاڵه‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری به‌غدا تۆماركراوه. . له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه به‌وه كراوه "دوو حاڵه‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری به‌غدا تۆماركراوه كه له وڵاتی ئێرانه‌وه هاتونه‌ته‌وه بۆ عێراق". . له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا باس له تۆماركردنی چوار حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوه له هه‌رێمی كوردستان و له‌شاری سلێمانی كه به‌هه‌مان شێوه له‌وڵاتی ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 19 حاڵه‌ت به‌رزبوه‌وه. .