گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار حاڵه‌تی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا

2020.03.01 - 18:59
App store icon Play store icon Play store icon
چوار حاڵه‌تی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، تۆمارکردنى چوار حاڵەتى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سلێمانى ڕاگەیاند. . وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا پشکنین بۆ (٢٤) گومانلێکراو ئەنجامدرا کە لە نێویاندا (٤) هاوڵاتی لە شاری سلێمانی دەرەنجامی پشکنینەکانیان دەرچوو کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 . . ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو چوار کەسە پێكهاتبوون لە خێزانێكی سێ کەسی و ئافرەتێك کە سەرجەمیان پێشتر سەردانی ووڵاتی ئێرانیان کردبوو، دوای گەڕانەوەیان لە پڕۆسەی کەڕەنتین و چاودێری کردنی تەندروستی پشکنینیان بۆ کرا لە کاتی ئێستادا لە نەخۆشخانەی جیاکراوەی تایبەت بەم نەخۆشیە دانراون و باری تەندروستیان جێگیرە. . وەزارەتی تەندروستی جەخت دەکاتەوە کە پێویستە هەموولایەك پابەندی بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوەخۆ و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و پاڵپشتی تیمەکانی تەندروستی بن بۆ دۆزینەوەی هەر گۆمانلێکراوێك و گەشتیارێك کە دوورن لە چاوی تیمەکانی تەندروستی. . ئاماژەى بەوەشکردووە، بەهۆی هەبوونی ژمارەیەکی زۆری تووشبوان لە جیهان و وڵاتانی دەوروبەردا و گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی گەشتیار لەو ووڵاتانەدا، تیمەکانی تەندروستی و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە ڕێکاری پێویست بۆ خۆپارێزی و دۆزینەوەی گومانلێکراوان و ئامادەکاریەکانی کۆنتڕۆڵکردنی ئەم پەتایە لە هەرێمی کوردستان. .