گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا چۆن لە نەخۆشییەکی دەرەوه‌ی سنورەوە بوو بە پەتایەکی ناوخۆیی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا؟

2020.03.01 - 18:32
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا چۆن لە نەخۆشییەکی دەرەوه‌ی سنورەوە بوو بە پەتایەکی ناوخۆیی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-    هەواڵی توشبوونی 7 کەس لە ئەمریکا بەبێ ئەوەی کەسیان چووبنە دەرەوەی وڵات یان پەیوندی کەس-بۆ-کەس یان بووبێت لەگەڵ خەڵکانێکدا کە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتبن بووە مایەی نیگەرانییەکی زۆر لەو وڵاتەدا، بە تایبەتی دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ و راوێژکارە ئابوورییەکەی، لاری کەدڵۆو، رایانگەیاند کە "هەوایان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیوە" و توانیویانە رێ بگرن لە تەشەنەکردنی کۆرۆنا لە ناوخۆی ئەمریکادا.  . جگە لە ترەمپ خۆی، رای گشتی ئەمریکا لەوە گەیشتووە کە دوای دەرکەوتنی ئەو 7 کەیسە، کۆرۆنا کێشەیەکی سەر سنوور نەماوە و هەڕەشەی بوون بە پەتایەکی ناوخۆیی لە هاووڵاتیانی ئەمریکا دەکات.  . بنکەی سەربازیی تراڤیس و کۆرۆنا؟ . ئەوەی سەرنج راکێشە ئەوەیە کە ئەو 7 حاڵەتە هەمووی لە ولایەتەکانی کەناری رۆژئاوای ئەمریکان و نزیکن لە یەکترەوە. . یەکەمین سێ حاڵەتیان لە سێ شارۆچکەی زۆر نزیک لەیەکتری باکووری ولایەتی کالیفۆرنیان کە شارۆچکەکانی تراڤیس و سانتا کلارا و سۆلۆنا-ن.  . لە ئەنجامی گەڕانا بە دوای هۆکارەکانی ئەم نزیکییە لە یەکتر، کەمتەرخەمییەکی گەورەی دەزگا بەرپرسە تەندروستییەکانی حکومەتی ئەمریکا ئاشکرا بوو. لە نێوانی ئەم سێ شارۆچکەیەدا بنکەیەکی فڕۆکەوانیی سەربازی ئەمریکا هەیە کە بە ناوی شاری تراڤیسەوە ناو نراوە. ئەم بنکە سەربازییەش یەکێک بووە لەو بنکانەی کە ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی بۆ گواستراوەتەوە کە لە شاری ووهانی چینییەوە هێنرابوونەوە. یەکەمین کەس کە بێهۆی زانراو تووشی کۆرۆنا بوو ماڵەکەی تەنها 15 خوله‌ك بە سەیارە دوورە  لەو بنکەیەوە.  . ئەی پسپۆڕانی تەندروستی لە کوێ بوون؟ . گواستنەوەی نەخۆشەکان بۆ ئەو بنکەیە لەلایەن دەسەڵاتە فیدراڵییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئەمریکاوە ئەنجامدرا و ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت لەو کەسانە ئەوەیە کە بە شێوەیەکی پسپۆڕانە ئەو کارەیان ئەنجامدابێت. . بەڵام سەرچاوەیەکی باڵا لە ناو وەزارەتی تەندروستی کە داوای کردووە وەک شایەتێک بپارێزرێت لە رێی پارێزەرەکەیەوە کۆنگرێس و رۆژنامەی واشینگتۆن پۆستی ئاگادارکردەوە کە ئەو بەرپرسانەی نێردرابوون بۆ وەرگرتنی نەخۆشەکانی بنکەی تراڤیس، هیچ شارەزاییەکیان نەبووە و هیچ هۆکارێکی خۆپاراستنیان بۆ دابین نەکراوە و تا ٥ رۆژ دوای دەستبەکار بوونیان هیچ مەشقێکیان پێ نەکراوە. . ئەم خەڵکانە رۆژانە بەبێ هیچ رێکارێکی تەندروستی پێویست لە بنکە سەربازییەکەوە بۆ ئوتێلەکەیان هاتوون و چوون.  . بەپێی واشینگتۆن پۆست، کاتێک ئەم کارمەندە باڵایە دەربارەی شێوازی کرکردنی ناپرۆفێشنەڵانەی کارمەندان سکاڵای کردووە، لە بری گوێکرتن لێی گواستراوەتەوە بۆ کارێکی دیکە و پێی وتراوە گەر نەچێت ئەوا لە کار دەردەکرێت. . وزیری تەندروستیی ئەمریکا پسپۆڕی تەندروستییە؟ . ئەلیکس ئەیزاری وەزیری هەڵبژاردەی ترەمپ وەک زۆربەی وەزیر و کاربەدەستە باڵاکانی، کەسێکە کە پێشتر کاری لۆبی بۆ کۆمپانیا دەرمانسازەکانی ئەمریکا کردووە و بۆ بەردەوامیی ئەو کارەی وەک داکۆکیکارێک لە بەرژەوەندیی گەورە کۆمپانیاکانی دروستکردنی دەرمان خۆی بۆ ئەو کارە پاڵاوت. بەپێی هەڵسوکەوتی لەم قەیرانەدا، دەردەکەوێت کە ئەوەندەی خەریکی پاساوهێنانەوە بۆ نائامادەیی تەرمپە، ئەوەندە خەریکی کارەکەی نییە. .