کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا
له دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستان، ڕێواس فایه‌ق ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى وتى، ئه‌و وردەکارییەی له پڕۆژه پێشنیارهكراوهكهدا بۆ هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم هەیە کە دەڵێت "تا ده‌ستوور" پێویست نییە.
دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوەی پرۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بە بەشداری یەکێتی دەستی پێ‌کرد، سەبارەت بە ناونیشانی پرۆژە یاساکە، ڕێواس فایه‌ق ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى ڕایگەیاند: "ئه‌و وردەکارییەی له پڕۆژه پێشنیارهكراوهكهدا بۆ هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم هەیە کە دەڵێت "تا ده‌ستوور" تەفاسیلێکی زیادەیە و پێویست نییە".
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست ناس كورد كه‌وتووه، پارتی و یه‌كێتی ڕێككه‌وتنێكی زاره‌كییان له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت ئه‌نجامداوه، كه پارتى دوو جێگر بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم دادەنێت، یەکێکیان بۆ یەکێتی وه‌ك یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ كاروبارى سه‌ربازى و ئاسایش، جێگرەکەی دیکەش بۆ گۆڕان دەبێت.
هه‌روه‌ها، سه‌ركردایه‌تى پارتى به شاندنى دانوستانكارى خۆى ڕاگه‌یاندووه، یه‌كێتى هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى (پێشمەرگە، كشتوكاڵ، گواستنەوە، پلاندان، شەهیدان و خوێندنی باڵا) وه‌رده‌گرێت.
تا ئێستا ئه‌و دوو حیزبه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم و چۆنێتى كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌و دامه‌زراوه‌ى هه‌رێمى كوردستان نهگهشتوونەتە خاڵى كۆتایی و یه‌كێتى و به تایبه‌ت چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌ی جگه له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى تێبینیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌یه ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم ته‌شریفاتى بێت.
لەو بارەیەوە كه‌مال كه‌ركوك سه‌رۆكى شاندى دانوستانكارى پارتى به‌ناس كورد-ى ڕاگه‌یاند: "یه‌كێتى و پارتى ڕێكکه‌وتن له نێوانیاندایه باسى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كانى پێكهینانى حكومه‌ت نه‌كه‌ن به‌ڵكو بەم نزیكانه هه‌مو شتێك به خۆشى بڵاوده‌كرێته‌وه".
"ئه‌و لێدوانانه‌ى لێره و لەوێ ده‌درێت، تێكه‌ڵن و هه‌ندێكیان وه‌ك خۆیان نین، له‌باره‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم و چۆنێتى كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ یه‌كێتى له گفتوگۆداین" کەمال کەرکوکی وای وت.