گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم دەوامى بەشێک لە فەرمانگەکانى کەمکردەوە

2020.03.01 - 17:54
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم دەوامى بەشێک لە فەرمانگەکانى کەمکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   حکومەتى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى گرتنەبەری رێوشوێنەکانی ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسى کۆرۆنا، بڕیاریدا ماوەى دوو کاتژمێر دەوامى بەشێک لە فەرمانگەکان کەمبکاتەوە.   . جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "بەمەبەستی پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی كۆرۆنا و گرتنە بەری رێوشوێنەکانی به‌رگرتن به‌ بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی حكومەت، بێجگە لە فەرمانگە تەندروستییەكان، هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە تا رۆژی ٢٠٢٠/٣/١٠ لە كاتژمێر ٨:٠٠ بەیانی تا ١:٠٠ دوای نیوەڕۆ کەم دەکرێتەوە". . وتیشى "هەروەها کار بە سیستەمی پەنجەمۆری دەست رادەگیرێت و هاتوچۆی فەرمانبەران لە تۆمارێكی تایبەتدا تۆمار دەكرێت. كاری ئێشكگری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی شارستانی وەك (ئاو، كارەبا و شارەوانی) بەردەوام دەبێت". . وتەبێژى حکومەتى هەرێم روونیكرده‌وه‌، تەواوی وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت بۆ دیاریکردنی کاتی دەوامی فەرمیی جگە لەو ستافەی كە بۆ راپەراندنی كاروباری رۆژانەیان پێویستە، سەرپشك دەكرێن. . هەروەها داوا لە هاووڵاتییان دەکات تەنها لە حاڵەتی زۆر پێویستدا سەردانی فەرمانگەكانی حكومەت بکەن. .