گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەلبوسى دوا وادەى بۆ عەلاوی دیاریکرد

2020.03.01 - 17:03
حەلبوسى دوا وادەى بۆ عەلاوی دیاریکرد
ناس کورد-   محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ (دووشەممە) کۆتا وادەى محەمەد تۆفیق عەلاوی راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەتە بۆ تێپەڕاندنى کابینەکەى. . حەلبوسى لە وتەیەکدا لەناو پەرلەمان وتى "عەلاوى تەنها سبەینێ (دوو شەممە)ى لەبەردەمدا ماوە بۆ تێپەڕاندنى کابینەکەى و ئەو ڕۆژەش کۆتا ڕۆژە". . ئەمڕۆ (یەکشەممە) دانیشتنى پەرلەمانى عێراق بوو لەسەر تێپەڕاندنى کابنیەکەى عەلاوى بەڵام زۆرینەى کوتلە سیاسیەکان ئامادەى دانیشتنەکە نەبوون و ڕێژەى یاسایى تەواو نەبوو دواخر بۆ کاتژمێر شەش. . چەند سەرچاوەیەکیش لەناو پەرلەمانى عێڕاقەوە ئەوەیان ئاشکرا کردووە، بەشێک لە کوتلەکان ناڕازى بون لە هەندێک لەو کاندیدانەى بۆ وەزارەتەکان دانراون. . ئەمە سێیەم جارە کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەکەى عەلاوى دوابخرێت بەهۆى تەواونەبوونى ڕێژەى یاسایی پەرلەمانتارانەوە. . ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو بڕیاربوو پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکە کۆبێتەوە، بەڵام بەهۆى تەواونەبوونى رێژەى یاسایی پەرلەمانتارانەوە کۆبوونەوەکە بۆ شەممە دواخرا، دواتریش لەسەر داواى عەلاوى کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ (یەکشەممە) دواخرا، بەڵام ئەمڕۆش بەهۆى هەمان هۆکارەوە بۆ کاتژمێر شەشى ئێوارە دواخرا. .