گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چاوپۆشى لەبارودۆخى خەڵک بکەن

بەهۆى کۆرۆناوە بانکى ناوەندى ئێران ئاسانکارى بۆ هاووڵاتیان دەکات

2020.03.01 - 16:50
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆى کۆرۆناوە بانکى ناوەندى ئێران ئاسانکارى بۆ هاووڵاتیان دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-  بەهۆى کەمبونەوەى جموجۆڵى بازاڕ و دابەزینى ئاستى داهاتى خەڵکیەوە بانکى ناوەندى ئێران بڕیاریداوە ئاسانکارى تەواو بۆ ئەو هاووڵاتیانە بکات کە قەرزارى بانکەکانن و ناتوانن قیستەکان بدەنەوە. .  عەبدوڵناسر هیمەتى، سەرۆکى بانکى ناوەندى لەڕاگەیەنراوێکیدا کە لەهەژمارەکەى خۆى بڵاوى کردووەتەوە، داواى لەبانکە حکومییەکانى وڵاتەکەى کردووە، بەهۆى کەمبونەوەى کارو کەسابەتى خەڵکەوە کە لەئەنجامى پڕۆسەى ڕێگریکردن لەڤایرۆسى کۆرۆنا دروستبووە، لەوەرگرتنەوەى قیستى مانگانەدا چاوپۆشى لەبارودۆخى خەڵک بکەن. . سەرۆکى بانکى ناوەندى ڕێنمایى بانکەکانیشى کردووە کاتى وەرگرتنەوەى قیستەکان درێژ بکەنەوە  و شێوازێکى تریش بۆ وەرگرتنەوەیان پیادە بکەن. . هیمەتى وتوشیەتى، ڕێنمایى داوەتە بەڕێوەبەرى بانکەکان بۆ ئەوەى لەبارودۆخى ئەو خەڵکانە تێبگەن کە قەرزارى بانکەکانن و لەم ماوانەدا بەهۆى کاریگەرى کۆرۆنا بۆ سەر چالاکییە ئابورییەکان زۆربەى خەڵکى داهاتى مانگانەى کەمبووەتەوە یاخود لەدەستداوە و پێویستە لەو ڕووەوە چاوپۆشى لەخەڵکى بکرێت. . ئەوەش لەکاتێکدایە لەدواى چین کاریگەرى ڤایرۆسەکە بەسەر ئێرانەوە دیارە و بەشێوەیەکى خێرا لەو وڵاتەدا بڵاوبووەتەوە و بۆ ڕێگریکردنیش حکومەت چەند ڕێوشوێنێکى گرتووەتە بەر کە لەئاکامدا کاریگەرى لەسەر جمۆجۆڵى ئابورى و کڕین و فڕۆشتن لاواز بووە. .