کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرۆکى ڕێکخراوى تەندروستی جیهانى ڕایگەیاند، ئەو ترس و دڵەڕاوکێیەى ڤایرۆسى کۆرۆنا وروژاندوویەتى کاریگەرییە سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتیەکانى لەخودى ڤایرۆسەکە مەترسیدارترن. .ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ى ئازاری 2020، تیدرۆس ئەدهانۆم گێربیس، سەرۆکى ڕێکخراوەکە لە میانى وتەیەکیدا لە دیدارى ڕیازى نێودەوڵەتى مرۆیى هۆشدارى ئەوەیدا کە ترس لە کۆرۆنا خراپترە لە خودی ڤایرۆسەکە.
.سەرۆکى ڕێکخراوەکە ئەوەشى بە نەنگى زانى هەندێ وڵات بەهۆى ڤایرۆسەکە چەند کاروبارێک قۆرخ دەکەن یاخود کەمتەرخەمى لە ئەرکانیاندا دەکەن و بە پێویستشى زانى جیهان بۆ ڕوبەڕووبونەوەى ڤایرۆسەکە یەکبگرن.
. لاى خۆشیەوە و هەر لەدیدارەکەدا، دیڤید بیسڵى، سەرۆکى بەرنامەى ڕێکخراوى خۆراکى جیهانى ڕایگەیاند، گەر پاشەکشەى بازاڕى جیهانى ئاوا بەردەوام بێت بەهۆى ڤایرۆسەکەوە ئەوا شوێنەوارى کارەساتبار لە بوارەکانى هاریکارى و مرۆیى بەجێدەهێڵێت.