گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆبوونەوەى پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەیەک دواخرا.. کورد نە ڕێککەوتووە و نە هەڵوێستیشی یەکە

2020.03.01 - 14:00
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبوونەوەى پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەیەک دواخرا.. کورد نە ڕێککەوتووە و نە هەڵوێستیشی یەکە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەهۆی نەبوونی ڕیژەى یاسایی ئامادەبوون، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکەى عەلاوی بۆ نیو کاتژمێر دواخرا. . دوای دووجار دواخستنی لەماوەى هەفتەیەکدا، بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ی ئازاری 2020، پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە بۆ متمانەدان بە کابینەکەى عەلاوی، بەڵام بەهۆی ناکۆی نێوان لایەنەکان بە تایبەت بەشێک لە لایەنە کوردییەکان و سونە و هەندێک لە شیعەکان، دانیشتنەکە تائێستا نەکراوە و بۆ نیو کاتژمێر دواخرا. . لەئێستادا محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت گەیشتووەتە بینای پەرلەمانی عێراق. . ئەحمەدی حاجی ڕەشید، پەرلەمانتاری گروپی 15 و فراکسیۆنى کۆمەڵ لە بەغدا بە ناس کوردی وتی، "ئێمە چاوەڕێی تەواوبونی نیسابی یاسایی دەکەین، ئەگەر هاتوو پەرلەمان دانیشتن و زانیمان وەزیرەکانی کابینەکەى عەلاوی سەربەخۆن، ئەوە دەنگی پێ دەدەین." . وتیشی، "بەڵام تائێستا ناکۆکی هەیە، تەنانەت شیعەکانیش لەناو خۆیاندا کێشەیان هەیە و ڕێکنەکەوتوون لەسەر کابینەکە." . لەبارەى ڕێککەوتنى لایەنە کوردییەکان و عەلاوی، ناس کورد پەیوەندی بە زیاتر لە چوار پەرلەمانتارەوە کرد بەڵام سەرجەمیان ڕەتیانکردەوە کە ئاگاداری هیچ بەرەوپێشچوونێک بن و دەڵێن، هێشتا دۆخەکە وەک خۆیەتی. . بەڵام پێچەوانەى ڕای گروپی 15، شیروان دووبەردانی، وتەبێژی فراکسیۆنى پارتی ئاشکرایکرد، "هێشتا هەڵوێستی کورد جێگیرە و دەنگ بە کابینەکەى عەلاوی نادات." . هاوکات ناسرهەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "تائێستا فراکسیۆنە کوردییەکان  نەچوونەتە نێوهۆڵی پەرلەمانەوە وهێشتا بڕیاری کۆتاییان لەبارەی بەشداریکردن یان بەشدارینەکردن نەداوە". . وتیشی: "هەتا ڕێککەوتن لە نێوان سەرکرادیەتی کورد و حکومەتەکەی عەلاویدا نەکرێت بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە دانیشتنی متمانەدان بە حکومەتەکەی عەلاوی ناکەین". .  پەرلەمانتارەکەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکراشیکرد، تائێستا نیسابی یاسایی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ لە نێو پەرلەماندا دروست نەبووە و تەنها 93 پەرلەمانتاری فراکسیۆنە شیعەکان لە نێو هۆڵەکەدان، بۆیە دانیشتنەکە بۆ ماوەیەک دواخراوە". .  بەوتەی پەرلەمانتارەکەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق:"پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ دانیشتنەکەی پەرلەمان ساز نەکرێت، هەرکاتێکیش سازنەکرا ئەوا دەبێت بگەڕێنەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم و حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی".