گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپێی پڕۆژەیاسایەکی پەرلەمان، بەقاچاخبردنی نەوت وەک تیرۆر مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت

2020.03.01 - 12:17
App store icon Play store icon Play store icon
بەپێی پڕۆژەیاسایەکی پەرلەمان، بەقاچاخبردنی نەوت وەک  تیرۆر  مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پەرلەمانى کوردستان لە کۆبوونەوەدایە بۆ خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەى بە قاچاخبردنی نەوت و گاز دەکرێت و ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستانیش دەڵێت، "لەلایەن هەرکەسێکەوە نەوت بە قاچاخ ببرێت تاوانە و دەبێت سزابدرێت". . شێرکۆ جەودەت ، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە لیژنەى نەوت و گاز بە ناس کوردى ڕاگەیاند ، بەقاچاخبردنى نەوت و گاز بەشێکە لە بەهەدەردانى سامانى گشتی و لەلایەن هەرکەسێکەوە کرابێت دەبێت سزا بدرێت. . وتیشی، پڕۆژەیاساکە باسی بەقاچاخبردنى نەوت و گاز دەکات چ لە ڕێگای سنوورەکان یان لە کاتى شەڕی داعش یاخود لە ڕێگای کونکردنى بۆری نەوتی هەرێم ئەنجامدراوە و ئەم کارە  بە تاوان دادەنرێت. . وتیشی، بەو بابەتە لە عێراق یاسای بۆ دانراوە بەڵام  تائێستا هەرێمى کوردستان یاسایەکى نییە بۆ سزادانى ئەو کەسانەى نەوتى هەرێم بەقاچاخ دەبەن،  بۆیە پێویستە ڕێگری لێبکرێت و سزاکەش بەپێى قەبارەى تاوانەکە دیاری دەکرێت کە خۆی دەبینێتەوە لە سزای دارایی تا دەگاتە زیندانیکردن. . لەلایەکى ترەوە سۆران عومەر،  ئەندامى لیژنەى نەوت و گاز لە پەرلەمانى کوردستان  بۆ ناس کورد وتى، "پڕۆژەکە لەلایەن سامانە سروشتیەکانەوە ئامادەکراوە و جێگای ڕازەمەندى سەرجەم ئەندامانى لیژنەى نەوت و گازە لە پەرلەمانى کوردستان و پێویستە حکومەتى هەرێم دواى دەرکردنى یاساکە جێبەجێى بکات و یاساکەش هەموو کەسێک دەگرێتەوە. . یاسای بەرەنگاربوونەوەى قاچاخچێتیکردن بە نەوت و بەروبوومەکانى ژمارە (41) ی ساڵى 2008ی عێراق دواى هەمووارکردنەوەى لە هەرێمى کوردستان بەرکاردەبێت کە تیایدا سزای ئەو کەسانە دەدات کە بە قاچاغ نەوتى هەرێم دەبەن. . بەپێى ماددەى شەش لە برگەى یەکەمدا هاتووە هەرکەسێک هەڵبستێت بەتێکدانى دامەزراوە نەوتیەکان لە رێگەى کونکردن یان هەر کردارێکى تر بۆ مەبەستەکانى بەقاچاغبردن ئەوا بە پێى یاسای بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر سزا دەدرێت.