گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت.. باران و بەفر و سەرما

2020.03.01 - 10:32
App store icon Play store icon Play store icon
کەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت.. باران و بەفر و سەرما

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە هەرێم، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە پارێزگاکانی هەرێم بە تایبەتی سلێمانی دەکات و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.. لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ی ئازاری 2020، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆدا لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک بارانبارین دەستپێدەکات و هەندێ جار هەورە تریشقەی لەگەڵدایە، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت. . دەشڵێت، بۆ سبەینێ بارانبارین لە هەندێک ناوچە بەردەوام دەبێت و لە هەندێک ناوچەش دەبێتە نمە باران، بەڵام پلەکانی گەرما دادەبەزن و سارد دەکات.