گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر نەخشە تەماشای بکە

کۆرۆنا هەر زیانی نییە.. سودێکی سەرسوڕهێنەری بە شارەکانی چین گەیاندووە

2020.03.01 - 10:01
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا هەر زیانی نییە.. سودێکی سەرسوڕهێنەری بە شارەکانی چین گەیاندووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەرچەندە بڵابوونەوەی پەتا و نەخۆشی لە هەر وڵاتێک، زیان و زەرەرێکی گەورەی دەبێت و جیاواز لە زیانی گیانی، زیانی مادی و ئابوری کاریگەری دەبێت، بەڵام سەرباری زیانی گەورەى چین بەهۆی کۆرۆناوە، شارە جەنجاڵەکانی لەڕووی ژینگەوە سودیان لێ بینیوە و سودێکی ئەرینی بەرچاوەی هەبووە بۆ ئەو وڵاتە. .  ئاژانسی ناسای ئەمریکی بۆ لێکۆڵینەوەکانی بۆشایی ئاسمان لە ڕێگەی وێنەی مانگە دەستکردەکانەوە چەند وێنەیەکی ئەرێنی بڵاوکردوە لە سەر کەش وهەوای چین بەگشتی و هەرێمی هوبی و شاری ووهان کە سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو. .  لە وێنەکانی ئاژانسی ناسادا دەرکەوتووە، لەو ماوەیەی کە نەخۆشی کۆرۆنا لە چین سەریهەڵداوە، کەشهەوای ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی بەرچاو پاک بووەتەوە و ڕێژەی  گازە (گەرم پەرێزەکان) وەک دووەم ئۆکسیدی کاربوون و نایترۆجین لە هەوا و ئاسمانی ئەو وڵاتە کەمیکردووە. . ناسا هۆکاری ئەو گۆرانکارییە لە کەشوهەوای چین دەگەرێنێتەوە بۆ ئەو ڕێکارە توندانەی کە چین لە کاتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە پەیڕەویانی کردووە، پاش تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهانی چین، حکومەتی ئەو وڵاتە دەستیکرد بە جێبەجێکردنی سیاسەتی جیاکاری تەندروستی، هەموو هۆکارەکانی گۆاستنەوەی لەو شار قەدەغە کرد و زۆربەی کارگەکانی داخست، پاشانیش ئەو ڕێکارانەی لە سەرتا سەری ئەو وڵاتە جێبەجێکرد. چین یەکێک لەو وڵاتانەی کە بەشێوەیەکی مەترسیدار بە دەست پیسبوونی ژینگەکەیەوە و ژەهراویبوونی کەش وهەواکەی دەناڵێنت، یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ڕێژەی گازە ژەهراوییەکان لە ئاسمانی شارەکانیدا زۆر زیاترە لە ناوەندی گشتی ڕێژەی جیهانی. . فای لیۆ، پسپۆر لە جۆری هەوا و لێکۆڵەر لە ئاژانسی ناسا دەڵێت: "کاتێک وێنەی مانگە دەستکردەکانی سەر شارەکانی چین و هەرێمی هوبیم  بینی سەرسام بووم، یەکەم جارە بەوشێوە خێرایە و لە ماوەیەکی کورتدا ڕێژەی گازە گەرم پەرێزەکان کەم بکات و پاکوخاوێنی هەوا لە شوێنێکی جیهاندا بەو جۆرە ڕێژەکەی بەرزبێتەوە". .  لیۆ ئاماژەی بەوەشکردووە: "حاڵەتی کەمبوونەوەی ڕێژەی گازە ژهراوییەکان لە کەشوهەوای جیهاندا لە ساڵی 2008 ڕوویداوە کاتێک جیهان ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی و ئابوری بووەوە، بەڵام بەراورد بەئێستا ڕێژەکە زۆر کەمبووە و بەم شێوە خێرایەش ڕووینەداوە". . ئەو لێکۆڵەرە ئەمریکییە دەشڵێت، ڕێژەی گازە ژەهراوییەکان لە سەرەتای ساڵی 2020دا بەراورد بە ڕێژەی هەمان کات و سات لە ساڵانی 2005 و 2019 جیاوازییەکی زۆری هەیە، بە تایبەتی لە چین و جیهان بە گشتی بە جۆرێک  جیاوازیەکە ڕێژەکەی دەگاتە 30%. . لە کانونی دووەمی 2019ەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی ووهانی چینی سەری هەڵدا و بەخێرای بە جیهاندا بڵاوبووەوە بە جۆرێک لە ئێستا زیاتر لە 50 وڵات حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنایان تۆمارکردووە و ژمارەی توشبووانیش 80 هەزاری تێپەراندوە، ژمارەى مردووانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە نزیکی سی هەزار کەس دەبێتەوە.