کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دوای چەندین کێشە و ململانێ و ناکۆکی لەگەڵ لایەنەکاندا دواجار ئەمڕۆ دووبارە دانیشتنی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی بەڕێوەدەچێت، بەڵام لە هەمانکاتدا بڕیارە خۆپیشاندان دژی کابینەکەی ئەنجامبدرێت کە هێشتا پێکنەهاتووە. . بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ، دانیشتنەکەى پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت بۆ متمانەدان بە کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی و پێدەچێت ئەمڕۆ ئەو پرسە لە پەرلەمان تێپەڕێندرێت. . بەگوێرەی میدیا عەرەبییەکان، خۆپیشاندەران و چالاکوانانی عێراق بەنیازن لە بەغدای پایتەخت و لە ناوچەی سەوز خۆپیشاندانی فراوان دژی کابینەکەی عەلاوی ئەنجامدەن. . هاوکات ئاماژە بەوەکراوە، هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان پردی سنەک و ڕێگای ناوچەی سەوزیان داخستووە. . باسیان لەوەشکردووە، تەنها ڕێگە بە کەسانی تایبەت دەدرێت بچنە ناوچەی سەوزەوە، ئەوەش بۆ ڕێگەگرتن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان.