گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا.. لەنێوان چاوچنۆکى بازرگانان و گرنگینەدانى حکومەتەکان

2020.02.29 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا.. لەنێوان چاوچنۆکى بازرگانان و گرنگینەدانى حکومەتەکان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ڤایرۆسى کۆرۆنا لە جیهاندا پانتاییەکى گەورەى لە گرنگیدانى رۆژنامە عەرەبیەکان داگیر کردوە و چەندین بابەت و بۆچوون و راپۆرتى لەسەر نوسراوە، بەتایبەتى کە ئەو ڤایرۆسە لە ڕۆژهەڵات و ناوچەکە بڵاوبوەتەوە. ، لەماوەى هەفتەى ڕابردودا چەندین توشبوو لە ژمارەیەک وڵاتى عەرەبى بۆ یەکەمجار دەکەوتن، وەک عومان، کوەیت، بەحرەین و لوبنان، ڕۆژنامەنوسان و نوسەرانیش لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانى حکومەتى وڵاتان دابەشبون بەسەر سێ بەرەدا ئەوانیش پشتگیریکەران و ڕەخنەگران. ، هەندێک دەسەڵاتداران بە پشتگوێخستنى چۆنێتى مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسى کۆرۆنا لەقەڵەم دەدەن و هەندێکیش ڕەخنەکانیان ڕوبەڕوى چاوچنۆکى بازرگانەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو مەلەفەدا کردوەتەوە ئەوەش بەهۆى بەرزکردنەوەى نرخى مەمامک و پێویستیە پزیشکیەکان، لایەنى سێیەمیش بە شان و باڵى حکومەتى ئەو وڵاتانەدا هەڵدەدەن بەهۆى ڕێگریەکانیان لەبڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا. ،

وەزیرى تەندروستى لوبنان وادەزانێت ڤاکسینى کۆرۆنایان هەیە!

، یەکێک لەو نوسەرانە بەناوى "راجح خوری" لە بابەتێکدا لە ڕۆژنامەى "شرق الاوسط" نوسیویەتى، پێش دوو هەفتە زریانى کۆرۆنا جیهانى داگیر کرد، بەڵام وەزیرى تەندروستى لوبنان سەردانى فڕۆکەخانەى بەیروتى کردو دەیوت کە پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات و هەموو شتێک لەژێر چاودێرى و کۆنترۆڵکردندایە، پرسیارى ئەوەش دەکات کە ئایا لوبنان ڤاکسینى کۆرۆناى هەیە؟ لە کوێ و کەى؟ زانایانى چین و ئەمریکا و دەوڵەتە پێشکەوتوەکانى ترى ئەوروپا و جیهان بەردەوامن لەگەڕان بەدواى ڤاکسین بۆ ئەو ڤایرۆسە، کە ئێستا نزیکبوەتەوە لەوەى ببێتە بە پەتاو هەڕەشە لە تەواوى جیهان بکات، لەوانەیە بابەتەکە ئەوەندە لاى وەزیر ئاسان بوبێت کە وایزانیبێت تەنها ئەنفلۆنزایەکى سادەیە و تەنانەت ڤاکسینەکەى لە ئەشکەوتەکانى ئەفریقاش دەست دەکەوێت. ،

تاییفیەکانى عێراق ناتوانن لەوە تێبگەن کۆرۆنا  پەیوەندى بە عەقیدەوە نییە !

، لەلایەکى ترەوە فاروق یوسف لە ڕۆژنامەى "العرب"ى لەندەنى دەڵێت، بەرپرسانى عێراق بەڕێگەیەک کە پڕبوو لە گاڵتە و گوێنەدان مامەڵەیان لەگەڵ ئەو دیاردەیە کرد و حەماسەتى عەقیدەیان پیشانداو و ڕێگەیان بەڕوى زانست و هەڵسوکەوتە زانستیەکاندا داخست، بارودۆخەکە لە عێراق تێکچوو تەنانەت شارى نەجەف سنورەکانى داخست بەبێ ئەوەى حکومەتى عێراقى دان بەڕاستى ئەوەدا بنێت کە ڕودەدات. ، ئەو نوسەرە دەشڵێت، تاییفیەکانى عێراق ناتوانن لە بابەتەکە تێبگەن بەوەى کە پەیوەندى بە عەقیدەوە نییە و پەتا ئایینى نییە، ئەگەر بابەتەکەش پەیوەندى بە سیاسەتەوە هەبێت ئەوا هەڵسوکەوتى بەرپرسانى عێراقى خۆکوشتنێکى ئاشکرایە، پەتاکە لە ئێرانەوە هاتوەو هیچ ئاسەوارێکى تاییفى هەڵنەگرتوە و پەیوەندیشى بە هەڵوێستى سیاسیەوە نییەو سەربە سیستمى مەلاییش نییە. ، فاروق یوسف ئەوەشى ڕونکردوەتەوە، ئەو ڕێگەیەى کە دەسەڵاتدارانى عێراق مامەڵەى پێدەکەن لەگەڵ کۆرۆناى ئێرانى هەڵوێستى دەوڵەتێک نییە کە ڕێزى ژیانى هاوڵاتیانى بگرێت، ئەگەریش چۆکدادان بۆ ڕژێمى ئێڕانى هۆکارى ئەو هەڵسوکەوتانەیە بەرامبەر ئەو دیاردە مەترسیدارە ئەوا پێویستە ئەنجامە کارەساتبارەکەى ببێتە هۆى ڕوخانى ڕژێم لە عێراقدا. ،

بۆچى سعودیە حەج و عەمرە هەڵدەوەشێنێتەوە بەڵام ئێران سەردانى مەزارگەکان هەڵناوەشێنێتەوە؟!

،   مەشارى زایدى نوسەر لە ڕۆژنامەى "شرق الاوسط" دەڵێت، بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا تاقیکردنەوەیەک بوو بۆ تواناکانى دەوڵەتى ڕاستەقینە و چۆنێتى مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئەو کارەساتە بە شێوەیەکى عەقڵانى و بەرپرسیارانە، چونکە تەندروستى هاوڵاتیان و بیانیەکان و سەردانیکەران بەرپرسارێتى دەوڵەتە. ، نوسەر جیاوازى لەنێوان هەردوو دەسەڵاتى سعودیە و ئێران دەکات کە ئەوەى یەکەمیان ڕێوشوێنى توندى بەرامبەر کۆرۆنا گرتە بەرو گەشتى حەج و عەمرەى هەڵوەشاندەوەو ڕێگە بە کەس نادات سەردانى وڵاتەکەى بکات، بەڵام حکومەتى ئێرانى بەهیچ شیوەیەک سەردانە ئایینەکانى بۆ مەزارگەکانى قوم و مەشهەد نەوەستاند، نوسەر تەئکید دەکاتەوە کە مەبەستەکەى بەهیچ جۆرێک شەڕى سیاسى نێوان ئەو دوو وڵاتە نییە، پرسیارى ئەوەش دەکات بۆچى حەسەن ڕۆحانى باسى پلانگێڕى دژى گەلى ئێرانى دەکات، هەروەها دەشپرسیێت کێ بەرپرسە لە تەندروستى ئێرانیەکان و سەردانیکەرانى ئەو وڵاتە؟! ئیدارەى ترامپ یان  حکومەتى ڕۆحانى؟ ،

یەکەم تاقیکردنەوەى نیشتمانى!

، حەسەت تەتان کە نوسرێکى ترە بۆ ڕۆژنامەى "الوطن"ى بەحرەینى نوسیویەتى، هەموان دەزانن کە ئەوانەى دەتوانن هاریکارى خەڵک بکەن لە تێپەڕاندنى نەخۆشى کۆرۆنا بازرگانەکانن بەتایبەتى دەرمانخانەو نەخۆشخانەکان، بەڵام بەداخەوە بەهۆى چاوچنۆکیانەوە "کە ژمارەیان کەمە" دەستیان کردوە بە بەرزکردنەوەى نرخ بەشێوەیەکى زۆر نامرۆییانە ئەوەش بەهۆى چاوچنۆکیانەوە. ، دەشڵێت، لەهەموو کات و قەیرانەکاندا خەڵک و بازرگان و ئەوانەى بەرژەوەندى ڕاستەوخۆیان هەیە لە تاقیگەى قەیرانەکاندا تاقیدەکرێنەوە، لەم حاڵەتەى ئێستاشدا پێشبینى ئەوەمان دەکرد دەرمانخانەکان دەستبکەن بە بەخشینى کەمامە شاراوەکانیان ئەگەر بڕێکى کەمیش بێت بە نەخۆشخانە حکومیەکان ونەخۆشەکان و کەسانى ئاسایی، بەڵام بەپێچەوانەوە شاردیانەوەو نرخیان گران کرد و لەیەکەم تاقیکردنەوەى نیشتمانیدا کەوتن. ، نوسەر دەشڵێت، کارەساتەکە لێرەدایە کە پەرلەمانتارى وڵاتێک پەیوەندى کردوە بە دەستەى پاراستنى نرخ و پێى وتون کە نرخ بەشیوەیەکى بەرچاو لەیەکێک لە دەرمانخانەکاندا بەرزبوەتەوە، بەڵام کارمەندەکە پێى وتوە، بازرگان مافى خۆیەتى چۆن دەیەوێت نرخى شتەکانى بەرز بکاتەوە. ، ئەم وەڵامە تەنانەت لە کاتە ئاساییەکانیشدا قبوڵ کراو نییە، ئێستە چۆن ئێستە چۆن لە کاتى قەیرانەکاندا قبوڵى دەیکەن ئەو فەرمانبەرى پاراستنى نرخ؟ ئەگەر دەستوەردانى حکومى نەبوایە لەکۆتا جاردا ئەوا نرخى یەک کەمانە دەگەیشتە 100 دۆلار.. (وەک نوسەر دەڵێت).