گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا ناتوانێت شەمشەمەکوێرە بکوژێت.. مەترسییەکە لە شەڕی کۆرۆنا و شەمشەمەکوێرەوە دروست بوو

2020.02.29 - 22:31
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا ناتوانێت شەمشەمەکوێرە بکوژێت.. مەترسییەکە لە شەڕی کۆرۆنا و شەمشەمەکوێرەوە دروست بوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-   دوای ئەوەی بەشێک لە سەرچاوە میدیایی و زانستییەکان بڵاویانکردەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شەمشەمەکوێرەوە گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ،لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە، خانەکانی بەرگری لەشی شەمشەمە کوێرە توخمی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕیوە بۆ ڤایرۆسێکی دڕندە و کوشندە، ئەی پرسیوتە بۆچی کۆرۆنا شەمشەمەکوێرە ناکوژێت؟. ، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی زانکۆی کالیفۆرنیای ئەمریکی، خانەکانی لەشی شەمشەمە کوێرە، توانایەکی بێ هاوتای هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە ڤایرۆسێک، بۆیە ڤایرۆسە کوشندەکان و ترسناکەکان بۆ بەزاندنی بەرگریی لەشی شمەشەمەکوێرە  توخمی خۆیان دەگۆرن   ، ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، بەرگری لەشی شەمشەمەکوێرە کاتێک دووچاری فایرۆسێکی مەترسیدار دەبێتەوە، خانەکانی جەستەی بە شێوەیەکی زیاتر ماددەی "ئینترڤیرۆن" بەرهەم دەهێنێت، ئەوەش وادەکات بەرگری لەشی شەمشەمەکوێرە  زیاتر دژ بە ڤایرۆسەکە بەرگری بکات، ڤایرۆسەکەش بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگری لەشی شەمشەمەکوێرە ببەزێنێت توخمی خۆی دەگۆرێت و زیاتر درەندەتر دەبێت، بۆیە زۆر بەشێوەیەکی درندەتر هێرەش دەکاتە سەربەرگری لەشی زیندەوەرانی دیکە و مرۆڤیش. ، لێکۆڵینەوە ئەمریکیەکە پێشبینیکردووە  سەرچاوەی سەرهەڵدانی بەشێکی زۆر لە ڤایرۆسە کوشندەکانی وەک" سارس، ئیپۆلا  و کۆرۆنا نوێی ناسراو بە( کۆڤید 19 ) شەمشەمەکوێرە بێت. ، کاربرۆک، کە یەکێکە لە لێکۆڵەرەکانی لێکۆڵینەوەکەی زانکۆی کالیفۆرنیا، دەڵێت: "سیستمی بەرگریی لەشی شەمشەممەکوێرە دەتوانێت بە شێوەیەکی ترسناک توخمی هەموو ڤایرۆسەکان  بگۆڕێت بۆ ڤایرۆسێکی مەترسیدار، ڤایرۆسەکان پاش شکستهێنانیان لە بەزاندنی بەرگری لەشی شەمشەمەکوێرە بە شێوەیەکی زۆر کوشندە و مەترسیدارتر لە میزو پاشەڕۆی ئەو گیانلەبەرە دەردەکەون، هەرکاتیش ئەو پاشەڕۆیانە بەر زیندوەرێکی دیکە بکەوێت توشی دەردێکی کوشندەی دەکات". ، هاوکات لێکوڵینەوەیەکی پزیشکیی چینی ئاشکرایکرد، نیوەی زیاتری ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرونا بوون نیشانەکانی تاولەرزیان تێدا دەرنەکەوتووە کاتێک سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە ڤایرۆسەکە لایەنی مەترسیدار و شاراوەی دیکەی هەیە کە وادەکات زۆر بە ئاسانی بڵاوبێتەوە. ، دیڤید هۆی شۆ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان لە زانکۆی چین، دەڵێت:"  دوای بەداوداچوون ولێکۆڵینەوەی ورد دەرکەوتووە لە 56.2 % لە تووشبووانی ڤایرۆسەکە کاتێک سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، هیچ ئاماژەیەکی تاو لەرزیان تێدا دەرنەکەوتووە". ، ئەو پزیشکە چینییە، ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە: " 17.9% لە  هەڵگڕانی ڤایرۆسەکە بە هیچ شێوەیەک نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرنەکەوتووە کاتێک پشکنیان بۆ کراوە، ئەوەش وادەکات بەئاسانی ئەو  کەسانەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن بەئاسانی لە نەخۆشخانە دەربازبن و جارێکی دیکە تێکەڵ بە کەسانی ساغ ببنەوە، ئەوەش یەکێکە لە مەرترسییە هەرە گەورەکان. ، لە کانونی دووەمی 2019وە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی ووهانی چینی سەری هەڵدا و بەخێرای بە جیهاندا بڵاوبوەوە بە جۆرێک لە ئێستا زیاتر لە 30 وڵات حاڵەتی توشبووی کۆرۆنایان تۆمارکردووە و ژمارەی توشبووانیش 80 هەزاری تێپەراندوە و نزیکەی  لە سێ هەزار کەسی توشبوو مردوون کە زۆرینەیان لە وڵاتی چینن.