گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کورد لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوى گەیشتە ڕێککەوتن رێککەوتنەکە چییە؟

2020.02.29 - 22:18
 کورد لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوى گەیشتە ڕێککەوتن  رێککەوتنەکە چییە؟
ناس کورد-   شارەزاىەکی یاسایى عێراقی  دەڵێت، وادەکەى محەمەد تۆفیق عەلاوى ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانى کابینەى حکومەت سێ ڕۆژى ماوە و سبەینێ تەواو نابێت، چونکە بەپێى دەستور ماوەکەى 30 ڕۆژە، ئاشکراشیکرد، کورد و سونە لەگەڵ عەلاویدا گەیشتونەتە ڕێککەوتن. ، تاڕق حەرب، شارەزایی یاسایی عێراقی بە ناس کوردى وت: "ئاگادارم کورد و سونە لەگەڵ عەلاویدا گەیشتونەتە ڕێککەوتن و هەردوو پێکهاتەکە یەکى جێگرێکى سەرۆکوەزیران وەردەگرن کە خۆیان دیارى دەکەن، هەروەها سێ وەزارەتەکەى کوردیش یەکێکیان حزبى دەبێت و دوانەکەى تریان لەلایەن عەلاوى خۆیەوە دیارى دەکرێت". ، وتەکانی حەرب لەکاتێکدایە، تائێستا لایەنە کوردییەکان هیچ شتێکیان ئاشکرانەکردووە لەسەر ڕێککەوتن و پێشتر زیا پترۆس، ئەندامی شاندی دانوستانکاری هەرێم بە ناس کوردی وت، تائێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بەڵام نازانن تا سبەینێ جی ڕوودەدات و هەموو ئەگەرێک کراوەیە.   پێشتریش سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ناس کوردی ڕاگەیاندبوو، بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنەکانی هەرێم و محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پێدانی متمانە بە کابینەکەى، سەرۆککۆمارى عێراق پێشنیازى پێدانى پۆستى جێگرى سەرۆکوەزیرانی بۆ کورد کردووە، بە ناونیشانى جێگرى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى هەرێمى کوردستان. ، دەربارەی ئەوەی سبەینێ ماوەی یاسایی عەلاوی کۆتایی دێت و ئەگەر سبەینێ متمانە بە کابینەکەی نەدرێت ئەوا دەبێت بکشێتەوە، ئەو شارەزا یاساییە ئاماژەی بەوەکرد: "ماوەى دەستورى دیاریکراو بۆ محەمەد تۆفیق عەلاوى بۆ ڕادەستکردنى کابینەکەى بە پەرلەمان 30 ڕۆژە ئەوەش بە کۆتایى هاتنى دەوامى فەرمى ڕۆژى 2020/3/3 کۆتایى دێت". ، وتیشى: "عەلاوى ڕۆژى 2020/2/1 ڕاسپێردراوە بۆ پێکهێنانى کابینەکەى و ئەو ڕۆژە لەسەرى هەژمار ناکرێت، بەڵام لە ڕۆژى دواى ئەوەوە لەسەرى هەژمار دەکرێت کە دەکاتە 2ى مانگ، هەروەها ئەم مانگەش 29 ڕۆژە، بەو پێیەش کە ماوە دەستوریەکەى 30 ڕۆژە، بۆیە سبەینێ یەکشەممە کۆتایى نایەت". ، حەرب لە درێژەى لێدوانەکەیدا بۆ ناس کورد وتیشى: "عەلاوى ئەوەى لەسەرى بوو کردى و ئێستە تۆپەکە لە مەیدانى پەرلەماندایە، جا بەیانى دەنگ بە کابینەکەى بدەن یان مانگێکى تر ئەوە پەیوەندى بە پەرلەمانەوە هەیە و ئەوەش لە دەستوردا کاتى بۆ دیارى نەکراوە، ئەگەر کابینەکەى ڕەتکرایەوە ئەو کاتە بژاردەى جێگرەوە دێت کە ئەوەیە بەرهەم ساڵح کەسێکى کە ڕاسپێرێت بەبێ گەڕانەوە بۆ گەورەترین کوتلە، یان پەرلەمان دەتوانێت بەردەوام بێت لە گفتوگۆ تا ئەو کاتەى دەنگ بە کابینەکەى عەلاوى دەدەن کە بە نوسراوى ڕەسمى کابینەکەى پێشکەش پەرلەمان کردوە". ، ئەو شارەزا یاساییە تەئکیدش دەکاتەوە: جا رۆژى یەکشەممە یاخود دواى مانگێک یان زیاتریش دەنگى لەسەر درا ئەوە بۆشایى دەستورى بۆ حکومەت دروست نابێت، عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى دەستلەکارکێشاوەش وازى لە پۆستەکەى هێنا هەر بۆشایى دەستورى دروست نابێت، چونکە دوو جێگرى هەیە و هەریەکێکیان بێت دەتوانن ئەرکەکانى بە وەکالەت بگرنە ئەستۆ تا ئەو کاتەى حکومەتى نوێ ئەرکەکانى دەگرێتە دەست.