گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بەئامادەبوونی فراكسیۆنی یەكێتی دەستی پێكرد

2019.04.03 - 15:36
App store icon Play store icon Play store icon
دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بەئامادەبوونی فراكسیۆنی یەكێتی دەستی پێكرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

زەنگی چوونە ژوورەوەی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان بۆ ناو هۆڵی پەرلەمانی كوردستان لێدرا و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری دانیشتنەكە دەكەن.

ناس كورد لەسەرچاوەیەكی ناو پەرلەمانی كوردستان زانیوویەتی "بەئامادەبوونی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، دەستی پێكرد".

بەشداریكردنی فراكسیۆنی یەكێتی لەدانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەماندا دوای ئەوە دێت كە كەمێك لەمەوبەر پارتی و یەكێتی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان گەیشتنە رێككەوتن.

ناس كورد لەسەرچاوەیەكی بەرپرس لەپارتی دیموكراتی كوردستانەوە بڵاوی كردەوە "پارتی و یەكێتی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان رێككەوتوون و بەپێی رێككەوتنەكەش فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری لەدانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكەن".

سەرچاوەكە بە (ناس كورد)ی وت "بەپێی رێككەوتنەكە، یەكێتی لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا ئەم پۆستانەی پێدەدرێت: شەش وەزارەت و سێ دەستە و سێ بەرپرس لە ئەنجوومەنی ئاسایش، یاریدەدەری سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری سەربازی، جێگری سەرۆكی حكومەت، سەرۆكی پەرلەمان، سێ نوێنەری حكومەتی هەرێم".