گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاستیی شاردنەوەی ژمارەى قوربانیانى کۆرۆنا لە ئێران.. چى دەزانیت دەربارەى هەڵکەندنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان؟

2020.02.29 - 21:50
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاستیی شاردنەوەی ژمارەى قوربانیانى کۆرۆنا لە ئێران.. چى دەزانیت دەربارەى هەڵکەندنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران بارودۆخى ئەو وڵاتە بە هەڵدێرێکى سەختدا دەڕوات و بەتەواوەتى متمانە لەنێوان حکومەت و هاوڵاتیان نەماوەو حکومەتى تاران بە شاردنەوەى ژمارەى قوربانیانى ڤایرۆسەکە تۆمەتبار دەکرێت، ئەوەش بەتایبەتى دواى ئەو ڕاپۆرتانەى سەبارەت بە ئامادەکردنى گۆڕى بە کۆمەڵ بۆ ناشتنى قوربانیەکان بڵاودەکرێنەوە. ، غوڵام ئیمانبادی، پەرلەمانتار لەسەر پشکى شارى روشد دەسەڵاتداران بەوە تۆمەتبار دەکات کە ژمارە ڕاستیەکان دەشارنەوە و دەڵێت" " دەتوانن ژمارەى ڕاستیەکان بشارنەوە، بەڵام ناتوانن گۆڕە بە کۆمەڵەکان بشارنەوە، بەرپرسان راستیەکان لە هاوڵاتیان دەشارنەوەو ئەوەشى بڵاودەکرێنەوە ورد نین". ، تەنها ئەو پەرلەمانتارە نییە کە حکومەت تۆمەتبار دەکات بە شاردنەوەى ژمارە ڕاستیەکان و پێشتریش ئەحمەد ئەمیربادى فەرحانى، پەرلەمانتار لەسەر پشکى پارێزگاى قوم کە یەکەم پارێزگا بوو کۆرۆناى تیا بڵاوبویەوە ئاماژەى بەوەدابوو: "حکومەت ژمارەى ڕاستى قوربانیەکان ئاشکرا ناکات و تەنها لە قوم 50 کەس گیانیان لەدەستداوە"، ئەوەش لەکاتێکدابوو کە تا ئەو کاتە حکومەتى ئێرانى گیانلەدەستدانى تەنها 12 کەسى ڕاگەیاندبوو. ،

حکومەت و ئۆپۆزسیۆن لەسەر ژمارەى قوربانیەکانى کۆرۆناش ناکۆکن!

، ئێران بوە سەرچاوەى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا "COVID - 19" لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستداو گەشتیارانى ئێرانى و ئەوانەى بەگەشت چوبونە ئێران بۆ چەندین وڵاتى ناوچەکەیان گواستەوە، بەپێى دواین سەرژمێرى فەرمى کە حکومەتى ئەو وڵاتە بڵاویکردوەتەوە، تائێستا 43 کەس گیانیان لەدەستداوەو نزیکەى 600 توشبوش هەیە، بەڵام ئەم ژمارانە لەلایەن هەندێک دەزگاى ڕاگەیاندن و چەند لایەن و کەسایەتیەکەوە ڕەتدەکرێنەوە، لاى خۆیەوە بەشى زمانى فارسى کەناڵى BBC بڵاویکردوەتەوە، ژمارەى ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 210 کەس، بەڵام دەسەڵاتدارانى ئێڕانى ئەوە ڕەتدەکەنەوە، لەلایەکى ترەوە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانى ئێران دەڵێن 300 کەس بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو هەزارەهاش توشبون. ،

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چى دەڵێن؟

، بەردەوام لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چالاکوانان چەندین گرتەى ڤیدیۆیى بڵاودەکەنەوە کە گۆڕى بەکۆمەڵن و گوایە بۆ قوربانیانى ڤایرۆسى کۆرۆنا دروستکراون و لەشارى لانگرود لە باکورى ئەو وڵاتەن، بەپێى هەندێک زانیارى خەڵکى شارەکە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە چونکە گۆڕە بە کۆمەڵەکان زۆر لە شوێنى نیشتەجێبونى هاوڵاتیانەوە نزیکن. ، بەپێى هەندێک گرتەى ڤیدیۆیى تر هاوڵاتیانى شارى بەندەر عەباس لە باشورى ئەو وڵاتە هەڵدەستن بە سوتاندنى نەخۆشخانەى شارەکە ئەوەش دواى ئەوەى هەواڵى ئەوەیان پێگەیشتوە کە توشبوى ڤایرۆسەکە لەناو نەخۆشخانەکەدا هەیە، ئەوەش لەوەوە سەرچاوەى گرتوە کە هاوڵاتیان هیچ متمانەیەکیان بەو ژمارانە نەماوە کە حکومەت بڵاویدەکاتەوە، هەروەها هەفتەى ڕابردوش چەندین شارى ئێرانى خۆپیاشاندانى بەخۆیەوە بینى ئەوەش بەهۆى چۆنێتى مامەڵەکردنى حکومەت لەمەلەفى ڤایرۆسى کۆرۆنا.   [video width="640" height="800" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/گۆڕی-بەکۆمەڵ.mp4"][/video] ، [video width="640" height="640" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/سوتاندن.mp4"][/video]  

حکومەتى ئێرانى چى دەکات؟

، حکومەتى ئێرانى بڕیاریداوە پشکنین بۆ هەزارەها هاوڵاتى ئەنجام بدات، ئەوەش ئەو مەترسیانە پیشان دەدات کە ڤایرۆسەکە بەتەواوەتى بڵاوبوەتەوە. ، لاى خۆیەوە کیانوش جیهانپور، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێرانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەدا، ژمارەى ئەو کەسانەى ئامادەن پشکنینیان بۆ بکرێت نیگەرانى ئێران لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە پیشان دەدات، ئەوەش دواى چەند ڕۆژێکە لەوەى کە بەرپرسان لە گرنگى بابەتەکەیان کەمدەکردەوە. ، جیهانپور داواشى لە هاوڵاتیانى وڵاتەکەى کرد کە دوربکەونەوە لە کۆبونەوەو گردبونەوەکان و سنورێک بۆ گەشتکردنیان دابنێن، هەروەها داواشى کرد کە ئامادەى ناشتنى مردوەکان نەبن چونکە گردبونەوە دەبێتە هۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە.