گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

جەنگی ریاڵ و یۆڤی لەسەر رۆناڵدۆی نوێ دەستیپێکرد

2019.04.03 - 15:22
App store icon Play store icon Play store icon
جەنگی ریاڵ و یۆڤی لەسەر رۆناڵدۆی نوێ دەستیپێکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی نوێ لە یانەی بەنفیکا نزیکبووەتەوە، یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیش نزیکترین ڕکابەرییەتی.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ڕایگەیاندووە ، ریال مەدرید لە گواستنەوەی جواو فیلیکس، یاریزانی گەنجی یانەی بێنفیکا نزیکبووەتەوە کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەگاتە 105 ملیۆن یۆرۆیە و بە کریسیانۆ رۆناڵدۆی نوێ ناسراوە.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامە بەڕیتانییەکە، یانەی شاهانە دەیەوێت بۆ هاوینی داهاتوو خۆی ڕێکبخاتەوە و چەند یاریزانێک بباتە ریزەکانی و جواو فلیکس-یش یەکێکە لە ئامانجەکانی،هاوکات یانەی یوڤێنتوسی ئیتالیش رکابەری یانە مەدریدییەکە دەکات لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە، بەتایبەت کە خۆرخی مێندێز، بەڕێوەبەری کارەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و هاوکات بەڕێوەبەری کارەکانی فیلیکسە و پەیوەندییەکی زۆرباشی لەگەڵ یوڤێنتوس هەیە.\

هەرچەندە هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن، بەڵام ئەوان هیچ هەنگاوێکیان بۆ ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە نەناوە، بەمەش ریال مەدرید و یۆڤێنتۆس لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە چوونەتە پێشەوە.

زە سەن ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی ئەو هەوڵانەی یانە گەورەکانەوە بێنفیکا پلانی داناوە نرخی هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاریزانە پۆرتوگالیە بۆ 130 ملیۆن پاوەند بەرزبکاتەوە.