گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد هۆکارەکە ئاشکرادەکات

ڤیدیۆ..بۆچى ئەم هەفتەیە یەکلاکەرەوەیە بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سلێمانى؟

2020.02.29 - 12:12
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ..بۆچى ئەم هەفتەیە یەکلاکەرەوەیە بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سلێمانى؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   پارێزگاى سلێمانى پێینایە "هەفتەى یەکلاکەرەوە" وە بۆ ئەگەرى دەرکەوتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئەوەش بەرپرسانى تەندروست هانداوە ڕێوشوێنەکانیان توندتر بکەنەوە و داواى زیاتر لە هاوڵاتیان بکەن بۆ خۆپاراستنیان. . دیاریکردنى ئەم هەفتەیە وەک هەفتەى یەکلاکەرەوە بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سلێمانى، پەیوەندى بە ئەگەرى دەرکەوتنى نیشانەکانى ڤایرۆسەکە لەسەر جەستەى ئەو کەسانە هەیە کە لە ئێران گەڕاونەتەوە و خراونەتە ژێر چاودێرییەوە، یان ئەوانەى بە قاچاخ گەڕاونەتەوە. . د.سەباح هەورامى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند "هەفتەیەک بەسەر گەڕانەوەى ئەو کەسانە تێدەپەڕێت کە لە ئێران گەڕاونەتەوە، دەچینە هەفتەى دووەمەوە، چانسى دەرکەوتنى نیشانەکان و بوونى ڤایرۆسەکە لەم هەفتەیەدا زۆر زۆر زیاتر دەبێت". . وتیشى "هەروەها ژمارەیەکى زۆر هاوڵاتى بە قاچاخ هاتونەتەوە و چوونەتە ناو خەڵکەوە، بۆیە دەبێت هاوڵاتییان هۆشیاربن و ئاگادارى خۆیان بن". https://www.youtube.com/watch?v=e9XRh9vPBmQ لەدواى بڕیارى قەدەغەکردنى هاتوچۆ لەنێوان هەرێمى کوردستان و ئێران، 1400 کەس لەو وڵاتەوە گەڕاونەتەوە هەرێم، کە سەدان کەسیان لە سلێمانین و بۆ ماوەى 14 ڕۆژ خراونەتە ژێر چاودێرى تەندروستییەوە و بەتەواوى لە خەڵک جیاکراونەتەوە. بەپێی وتەى بەرپرسانى تەندروستى پشکنینەکان دەریدەخەن کە تا ئێستا هیچ کەسێک تووشى ڤایرۆسەکە نەبووە. . بەوتەى سەباح هەورامى، ئەو هاوڵاتییانە لەم هەفتەیەدا ئەگەر توشبووى ڤایرۆسەکە بن نیشانەکانیان تێدا دەردەکەوێت و ئەگەرى توشبوونى خەڵکى دیکەش زۆردەبێت، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە. . لەسنورى پارێزگاى سلێمانى تەنها دوو حاڵەتى گومانلێکراو هەبوون و پشکنینى تایبەتیان بۆ کرا، بەڵام پشکنینەکان دەریخست کە تووشى ڤایرۆسەکە نەبوون. . پشکنینەکان تا ناوەڕاستى هەفتەى ڕابردووش لە بەغدا دەکران، بەڵام بە دروستکردنى نەخۆشخانەیەکى تایبەت بە دیاریکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە کۆتایی هەفتەى ڕابردوودا لە سلێمانى و هەولێر، دەتوانرێت ئەو پشکنینە لە هەرێم بکرێت.