کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- سه‌عید نمكی، وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران له رێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌یه‌وه داخستنی سه‌رجه‌می قوتابخانه و خوێندنگه‌كانی ئێرانی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ راگه‌یاند. . سه‌عید نمكی، وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كرد "بڕیاری داخستنی قوتابخانه و خوێندنگه‌كانی ئێران له سبه‌ینێ (شه‌ممه)ه‌وه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه وه‌ك خۆپارێزییه‌ك له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا". . وتیشی "به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی كه بۆ بارودۆخه‌كه كرا، به‌پێویستمانزانی سه‌رجه‌می قوتابخانه و خوێندنگه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ دابخه‌ین". . بڕیاره‌كه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) گیانله‌ده‌ستدانی هه‌شت هاووڵاتی ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه راگه‌یه‌ندرا و به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 34 كه‌س به‌رزبوه‌وه. .