ناس كورد-
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له نوسراوێكی فه‌رمیدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقی كردووه داوای دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات كه بڕیاره سبه‌ینێ (شه‌ممه) ئه‌نجام بدرێت.
.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی كه میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق داوای له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كردووه دانیشتنی متمانه‌دان به كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دوابخات.
.