گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حه‌سه‌ن كه‌عبی داوا له‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كات كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی تێپه‌ڕێنن 

2020.02.28 - 21:23
App store icon Play store icon Play store icon
حه‌سه‌ن كه‌عبی داوا له‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كات كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی تێپه‌ڕێنن 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-    جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەڕلەمانى عێراق ڕایگه‌یاند، سبەى (شەممە) پەڕلەمان بۆ متمانەدان بەکابینەکەى عەلاوى كۆده‌بێته‌وه‌ و داواش لەپەڕلەمانتاران دەکات دەستهەڵبگرن لەجێبەجێکردنى پلان و بەرژەوەندى حزبەکانیان و کابینەکەى تێپەڕێنن.  .  لەڕاگەیەنراوێکدا حەسەن کەعبى، جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەڕلەمانى عێراق ڕایگەیاند :"ناڕەزایەتى خۆمان ده‌رده‌بڕین لەسەر ئەوەى دوێنێ (پێنجشەممە) لەدانیشتنەکەى پەڕلەمان ڕویدا کە پێشێلكارییه‌كی ئاشکراى مادەکانى دەستور بوو". . کەعبى داوای كرد "نوێنەرانى خەڵکى ڕێز لەدەستور و یاسا بگرن لەدانیشتنەکەى سبەێنێ ڕۆژى (شەممە) بۆ متمانەدان بەکابینەکەى محمەد تۆفیق عەلاوى و نەکەونە دواى بەرژەوەندی تەسکى حزبەکانەوە کەبەردەوام چاویان بڕیوەتە پشکپشکێنە بەناوى یەکڕیزى نیشتیمانى و بەرکەوتەى هەڵبژاردنەکانەوە". . جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەڕلەمانى عێراق داواشى لەپەڕلەمانتاران کرد، دوربکەونەوە له‌و پلانه‌ی حزبەکان دایدەڕێژن بۆ پشکپشکێنە و بەهۆى بەرژەوەندییەکانیانەوە چەندین ساڵە خەڵکیان خستوەتە تەنگژەوە. . جەختى لەسەر ئەوەش کرده‌وە، حزبەکان لەسەر بەدەستهێنانى پشکى وەزارى کۆدەبنەوە هەر لەسەرەتاى پێکهێنانیەوە تاوەکو متمانە پێدانى، ئەوەتا بەجیاوازى دەیانبینن و لەپێش هەڵبژاردنیش ململانێیانە. . جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەڕلەمان ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەوەى زیانمەندى ئەو شەڕەیە کە لەپێناو بەدەستهێنانى غەنیمەدا دەکرێت خەڵکى عێراقه‌ کە چاوەڕوانیان لێ دەکەن پەلە لەپێکهێنانى کابینەکەدا بکەن کە جێ خواستەکانى ئەوان بێت و کارەکانى بودجە و چاکسازى جێبەجێ بکات. . کەعبى ڕووى لەو حزبانە کردووە کە بەدواى دەستکەوتەوەن و دەشڵێت، بەسە ئیتر كولاندنەوە و بریندارکردنى خەڵکى، عێراق لەهەمووتان گەورەترە و بەردەوامیتان لەسەر ئەو پلانە وڵات دەخەنە قەیرانى ترەوە. .