گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

به‌غدا؛ پێكدادان له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران رویدا

2020.02.28 - 20:34
App store icon Play store icon Play store icon
به‌غدا؛ پێكدادان له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران رویدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند "له‌ پێكدادانی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق و خۆپیشانده‌ران له‌ نزیك تونێلی ته‌حریر له‌ نێوه‌ندی شاری به‌غدا، چه‌ند خۆپیشانده‌رێك بریندار بوون. . به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ "له‌ پێكدادانه‌كه‌ی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌راندا حه‌وت خۆپیشانده‌ر برینداربوون". . ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) له‌ نزیك تونێلی ته‌حریر له ئاراسته‌ی گۆڕه‌پانی خه‌لانی له‌ نێوه‌ندی شاری به‌غدا پێكدادان له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران روویدا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گازی فرمێسكڕێژیان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنا و له‌ئه‌نجامدا حه‌وت خۆپیشانده‌ر بریندار بوون. .