کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- دوێنێ 27/2 گۆڕانکارییەکی گەورە لە بەرەکانی جەنگی ئیدلیب لەنێوان سوپای حکومەتی سوریا و هاوپەیمانانی لە لایەک و ئۆپۆزسیۆنی هەواداری تورکیا و سوپای تورکیا لە لایەکی دیکە روویدا. . پاش ئەوەی رۆژی پێشوتر سوپای تورکیا و ئۆپۆزسیۆنی هەواداری شاری سەراقیبی ستراتیژییان کۆنترۆڵ کردهوە و دەستیانکرد بە بۆردومانکردنی باکوری شاری میعەررەت ئەل نوعمان، دوێنێ شەو سوپای حکومەتی سوریا هێرشەکانی بۆ گرتنی ئەلبارە و جەبەل زاویە لە خوارووی جادەی خێرای M4 راگرت و دژە هێرشی بۆ گرتنەوەی سەراقیب دەستپێکرد. . گورزێکی سەخت لە سوپای تورکیا وەشێندرا . لە هەمان کاتدا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئەسەد لە نزیک شاری پڕ ئاسەواری مێژوویی ئەلبارەوە رەتلێکی سەربازیی گەورەی تورکیایان کردە ئامانج و بە پێی هەواڵە رەسمییەکانی تورکیا 33 سەربازی تورک لەو بۆردومانە ئاسمانییەدا کوژران و ئائێستە بە پێی بەرپرسی پارێزگای هەطای هاوسنووری ئیدلیب 35 برینداریش گواسترانەوە بۆ ناو تورکیا.