کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- بهشی فارسی ڕۆژنامەى ئیندپێندتى بهریتانی ئاشکرای کرد بەهۆى ئەوەى کۆمپانیایەکى ئەوروپى بیرەیەک بەرهەمدەهێنێت ناوى کۆرۆنایە، 170 ملیۆن دۆلار زیانیان بەرکەوتووە. . ڕۆژنامەكه ئاماژهی بهوه كردووه "کۆمپانیاى ئاینهایزهر بوش، کە کۆمپانیایەکى هاوبەشى چەند وڵاتێکى ئەوروپایە و ئۆفێسى سەرەکى لە بەلژیکایە و خواردنەوە کهولیەکان لەوانە بیرەیەک بەناوى (کۆرۆنا) بەرهەمدەهێنێت". . بهگوێرهی رۆژنامهكه، دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەماوەى سێ مانگدا نزیکەى سەد و 70 ملیۆن دۆلار زیانى بەرکەوتووە. . ڕۆژنامەکە ئاماژهی بهوه كردووه، زیانى ئەو کۆمپانیایە بەهۆى دابەزینى ئاستى فڕۆشتنەوە لەماوەى دە ساڵى ڕابردودا بەو شێوەیە زیانى پێنەگەیشتووە و کۆمپانیاکەش کەوتووەتە خراپترین دۆخى ئابورییەوە. . کارلۆس بریتۆ، بەڕێوەبەرى کۆمپانیاکە بەمیدیاکانى وتووە، كۆمپانیاكهیان جگە لەبەرهەمهێنانى بیرهى کۆرۆنا چەند جۆرێکى ترى خواردنەوەى کهولى بەردەم دەهێنن و بەهۆى ئەوەى لەماوەى دوو مانگى ڕابردودا خەڵکى کەمتر دەچنه باڕو ڕیستۆرانتەکانەوە بۆیە فڕۆشتنى ئەو بەرهەمهێنانەش ڕووى لەکەمى کردووە. . بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆربەى وڵاتانى جیهان چالاکییە ئابورى و سیاسى و کۆمەڵایەتى و ئاینیەکانیشیان سنوردار کردووە بۆ ئەوەى قەرەباڵغى دروست نەبێت بۆ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە بەوەش زیانى ئابورى گەیشتووەتە چەندین کۆمپانیا و دەزگا و کەرت و بازاڕى جیاجیا لەجیهاندا. .